10
رەقەکاڵا 15, ته‌مموز 2019 بۆچوون

پڕۆسێسەری Snapdragon 855 Plus ڕاگەیاندرا

وا ڕاهاتووین ساڵانە کۆمپانیای Qualcommـی ئەمریکی تەنها ١ پڕۆسیسەری ئاست بەرز ڕابگەیەنێت و تا ساڵی دواتر پڕۆسێسەری ئاست بەرزی دیکە لە لایەن کۆمپانیاکە دروست نەکرێتەوە، بەڵام ئەمڕۆ و لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا کۆمپانیاکە پڕۆسێسەری Snapdragon 855 Plusـی ڕاگەیاند.

Qualcomm's Snapdragon 855 Plus aims to take mobile gaming to the next level this year

هەر بە ناوەکەدا دیارە کە جیاوازییەکان کەمن و پڕۆسێسەرە نوێیەکە شۆڕشێک نییە لە ڕووی توانا و تایبەتمەندییەکان، تەنانەت پڕۆسێسەرە نوێیەکە هەمان مۆدێمی ئینتەرنێتی X24 لەخۆدەگرێت کە تەنها پشتگیری 4G دەکات و بۆ بەردەستکردنی 5G پڕۆسیسەرە نوێیەکە هەروەک Snapdragon 855ـی ئاسایی پیویستی بە مۆدێمی دەرەکیی X50 هەیە.

بە وتەی کواڵکۆم ئاستی GPUـی Adreno 640 ١٥٪ زیادکراوە و بەهێزترین دانە لە ناوکە Kryo 485ـەکانی پڕۆسێسەرەکە لەرەلەرەکەی لە ٢.٨٤ گێگاهێرتزەوە بەرز کراوەتەوە بۆ ٢.٩٦ گێگاهێرتز.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ