شاومی
17, تەممووز 2019
شاومی مۆبایلی Mi A3 ـی بە پڕۆسێسەری Snapdragon 665 و کامێرای 48 مێگاپێکسڵییەوە ڕاگەیاند

لە دوای زنجیرەیەک لە پڕوپاگەندە و بڵاوبوونەوەی وێنە دزەپێکراوە زیندووەکانی، ئەمڕۆ بە فەرمی کۆمپانیای شاومی مۆبایلی Mi A3 ـی بە پڕۆسێسەری Snapdragon 665 و کامێرای 48 مێگاپێکسڵییەوە ڕاگەیاند. بەڵام ئەوە نەبوو کە چاوەڕێمان دەکرد.
تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکە نزیکە لە تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Mi CC9e. خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.08 ئینجە لە جۆری AMOLED و نۆچی دڵۆپەیی لەسەر ڕووی ڕوونماکەی بوونی هەیە و خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆری سەر ڕوونمایە. لە پشتەوە خاوەن 3 کامێرایە بە ڕوونییەکانی 48 و 8 و 2 مێگاپێکسڵ و لە پێشەوە خاوەن کامێرایەکە بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ و لەسەر نۆچە دڵۆپەییەکەی جێگیر کراوە. پڕۆسێسەری Snapdragon 665 ـی لەسەر جێگیرە و خاوەن ڕامێکە بە فراوانی 4 گێگابایت و بیرگەی بژاردەی قەبارە 64 و 128 گێگابایت. خاوەن پاترییەکە بە توانستی 4,030 ملی ئەمپێر و وەشانی Android One ـی لەسەر جێگیرە.
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Xiaomi Mi A3:
- ڕوونما: قەبارە: 6.08 ئینج، جۆر: AMOLED، ڕوونی: +HD، وردی نیشاندان: 1080 بە 2280 پێکسڵ. شووشە: Corning Gorilla Glass 5.
- پڕۆسێسەر: Qualcomm Snapdragon 665.
- گرافیک: Adreno 610.
- ڕام: 4 گێگابایت.
- بیرگە: 64 و 128 گێگابایت.
- ئەستووری: –
- کێش: –
- پاتری: 4,030 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: پشتگیریکردن لە بارگاویکردنەوەی خێرا بە توانای 18 وات.
- کامێرای پشتەوە: سەرەکی: 48 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.78، دووەم: 8 مێگاپێکسڵ لە جۆری wide-angle، سێیەم: 2 مێگاپێکسڵ لە جۆری هەستەوەری قوڵی. توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆ: تاوەکو 2160 پێکسڵ لە 30fps و 1080 مێکسڵ لە 120fps.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 32 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.0.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆری سەر ڕوونما.
- دەرچە: USB-C – microSD.
- سیمکارت: دووانە سیمکارت.
- ڕایەڵە: 4G – GSM – Dual VoLTE – Wi-Fi 802.11 – Bluetooth 5.0.
- ڕەنگ: ڕەش – خۆڵەمێشی – شین.
- سیستەمی کارپێکەر: Android One.

نرخی مۆبایلەکە 250 یۆرۆ (280 دۆلار) دەبێت بۆ ڕامی 4 گێگابایت و بیرگەی 64 گێگابایت، وە 279 یۆرۆ (313 دۆلار) دەبێت ڕامی 4 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت. ڕێکەوتی بەردەستکردنی مۆبایلەکە نەزانراوە، بەڵام لە سەرەتادا لە بازاڕەکانی وڵاتی ئیسپانیا بەردەست دەکرێت.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.