ئەپڵ 18, ته‌مموز 2019

لە ترسی کورتهێنانی پارچەکانی مۆبایل، Apple چەند بەرپرسێکی ناردووەتە لای Samsung

لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا کۆمەڵێکی زۆر بابەتمان بڵاوکردەوە دەربارەی ئەوەی کێشە لە نێوان کۆریای باشوور و ژاپۆن هەیە، هاوردەکردنی کۆمەڵێک ماددەی گرنگ لە ژاپۆنەوە بۆ کۆریای باشوور بەربەستی بۆ دروست بووە و ئەمەش خەریکە دەبێتە کێشە بۆ سامسۆنگ و LG.

بەپێی The Korea Herald کۆمەڵێک کۆمپانیای ئەمریکی، تیایاندا ئەپڵ و گووگڵ و مایکرۆسۆفت و ئامازۆرن کۆمەڵێک بەرپرس و کارمەندی خۆیان ناردووە بۆ لای کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ گفتوگۆ دەربارەی دابینکردنی پارچە پێویستەکان بۆیان لە لایەن کۆمپانیا کۆرییەکە.

شایەنی باسە گەورەترین ترسی ئەپڵ لەم کێشەیە ئەوەیە کە سامسۆنگ کێشەی بۆ دروست ببێت و نەتوانێت پارچەی پێویستی بۆ دروست بکات، لە کاتێکدا کە سامسۆنگ دابینکەرێکی سەرەکیی ڕوونما و ڕام و بیرگەی ئایفۆنە.

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ