سامسۆنگ
20, تهمموز 2019
Samsung Galaxy Fold هەموو تاقیکردنەوەکانی تێپەڕاندووە و نزیکە لە بەردەستبوون

مۆبایلە چەماوەکەی سامسۆنگ کە چەند هەفتەیەک لەمەوبەر نێردرا بۆ ماڵپەڕ و یوتیوبەرە بەناوبانگ و پیشەگەرەکان و لای ئەوان ڕووبەڕووی کێشە و لەکارکەوتن بووەوە، ناچار بەردەسبوونی لە لایەن زەبەلاحە کۆرییەکەوە دواخرا و ئەوانەی خوازیاری کڕینیبوون ناچاربوون چاوەڕێبن تاوەکوو ئێستاش.
بە وتەی شارەزایان و کۆمەڵێک کەسی ناو سامسۆنگ کە ناویان ئاشکرا نەکردووە، سامسۆنگ گۆڕانکاری لە دیزاین و ڕاگری نێوان ٢ پارچەی مۆبایلەکە کردووە و دوای چاکسازییەکان پتەوترە و بێ کێشە هەموو تاقیکردنەوەکانی تێپەڕاندووە و تەنها چەند شتێکی سادە ماوە تاوەکوو بەردەست ببێت.

ئەم بەرەوپێشچوونە لە کاتێکیشدایە کە بڕیارە لە ڕۆژی ٧ـی مانگی داهاتوو مۆبایلی Galaxy Note10 ڕابگەیاندرێت، پێدەچێت سامسۆنگ هەردوو مۆبایل لە هەمان مانگدا بخاتە بازاڕەکان و هەرایەکی گەورە دروست بکات!
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.