گووگڵ

کامێرای مۆبایلی Google Pixel 3a لە لایەن DxOMark هەڵسەنگێندرا و لەچاو نرخەکەی ئاستێکی بەرزی تۆمار کردووە

ماڵپەڕی DxOMarkـی بەناوبانگ کامێرای مۆبایلی Google Pixel 3aـی هەڵسەنگاندووە و ١٠٠ خاڵی داوەتێ، بەمەش تەنها ١ خاڵ لە دوای Google Pixel 3 و iPhone Xrـە لە کاتێکدا زۆر لەوان هەرزانترە!

تەنانەت مۆبایلەکە لە گرتنی وێنەدا هاوشێوەی ئەو ٢ مۆبایلە ١٠٣ خاڵی پێدراوە، ئەوەی وای کردووە خاڵێک لەوان کەمتر بەدەست بهێنێت ئەوەیە کە بەپێی ماڵپەڕەکە لە تۆمارکردنی ڤیدیۆدا ئاستی تەنها کەمێک لەوان نزمترە.

هەرچەندە کامێرای Pixel 3a هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ Pixel 3 کە زۆر لەو گرانترە، بەڵام ئەوەی وای کردووە لێرە و لەوێ جیاوازی لە وێنەکانیان و بە تایبەت ڤیدیۆکانیان هەبێت پڕۆسێسەری مۆبایلەکانە، چونکە بیرمان نەچێت پڕۆسێسەریش کاریگەری خۆی لەسەر ئاستی کامێرای مۆبایل هەیە.

پێداچوونەوەکە ببینە

 

سەرچاوە :

20 ته‌مموز، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
341