سامسۆنگ

بەفەرمی سامسۆنگ ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی مۆبایلی گالەکسی A20 و A10 E ــی ئاشکرا کرد

کۆمپانیای سامسۆنگ لە ئامادەکاریدایە بۆ نمایشکردنی نوێترین مۆبایلەکانی خۆی، بەم بۆنەیەوە کۆمپانیاکە ڕێکەوتی نمایشکردنی مۆبایلە نوێیەکانی گالەکسی A20 و A10E ـی ئاشکراکرد.

سامسۆنگ ڕێکەوتی 26 ـی ئەم مانگەی دیاریکرد بۆ ئەنجامدانی بۆنەیەک کە تایبەت دەبێت بە لادانی پەردە لەسەر نوێترین مۆبایل لە زنجیرەی گالەکسی A. جێی باسە مۆبایلی Galaxy A20 بە پڕۆسێسەری Exynos 7884 کار دەکات، هەروەها خاوەنی ڕامێک دەبێت بە قەبارەی 3 گێگابایت لەگەڵ بیرگەیەک بە قەبارەی 32 گێگابایت.

مۆبایلی Galaxy A20 خاوەن ڕوونمایەک دەبێت لە جۆری Super AMOLED تیایدا نۆچێک لەسەری بوونی دەبێت و کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکەی تێدا جێگیر دەکرێت، خاوەن پاتریەکی گەورە دەبێت بە توانستی 4000 ملی ئەمپێر.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Galaxy A20:

  • ڕوونما: لە جۆری Super AMOLED و بە قەبارەی 6.4 ئینج و بە وردی نیشاندانی 720×1560 پێکسڵ و بە چێوەی 19:5:9.
  • پڕۆسێسەر: Exynos 7884.
  •  ڕام: 3 گێگابایت.
  • بیرگە: 32 گێگابایت و دەتوانرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی microSD ـەوە زیاد بکرێت هەتاوەکو 512 گێگابایت
  • سیستەمی وەگەرخەر: ئەندرۆید پای 9.0.
  • کامێرای پێشەوە: 8 مێگاپێکسڵ.
  • کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 13 و 5 مێگاپێکسڵ.
  • توانستی پاتری: 4000 ملی ئەمپێر.
  • پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆر جێگیرکراو لە پشتەوە.
  • نرخ: 220$ دۆلار.
  • دەرچە: USB 2.0.
  • ڕەنگ: ڕەش و شین.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Galaxy A10E.

  • ڕوونما: 5.83 ئینج بە ڕوونی +HD و بە قەبارەی 5.83 ئینج و بە ڕوونی 720×1560 پێکسڵ.
  • پرۆسێسەر:Exynos 7884.
  • ڕام: 2 گێگابایت.
  • بیرگە: 32 گێگابایت.
  • سیستەمی وەگەرخەر: ئەندرۆید پای 9.0.
  • کامێرای پێشەوە: 8 مێگاپێکسڵ.
  • کامێرای پشتەوە: 5 مێگاپێکسڵ.
  • توانستی پاتری: 3000 ملی ئەمپێر.
سەرچاوە :

20 ته‌مموز، 2019