ئاسایشی ئەلیکترۆنی
21, تهمموز 2019
پڕۆگرامێکی سیخوڕیی ئیسڕائیلی دەتوانێت بێ ئاگاداریت دەستی بگات بە پەڕگە هەورییەکانی ئایفۆن و ئەندرۆید

بەپێی the Financial Times نەرمەکاڵای Pegasus کە لە لایەن کۆمپانیای NSO Groupـی ئیسڕائیلییەوە دروست کراوە، زیاتر پەرەی پێدراوە و ئێستا دەتوانێت نەک تەنها پەڕگەکانی ناو خودی مۆبایلەکەت دەست بخات، بەڵکوو دەتوانێت پەڕگەی ناو خزمەتگوزارییە هەورییەکانیش لە شێوەی iCloud بخاتە بەردەست کەسی هێرشکەر بۆ سەرت، ئەم نەرمەکاڵایە کار لەسەر ئایفۆنیش و ئەندرۆیدیش دەکات و دەکرێت تابلێت و لاپتۆپیش بگرێتەوە!
کۆمپانیاکە دەڵێن مەبەستیان لە فرۆشتنی بە حکومەتەکان بۆ یارمەتیدانیانە لە بواری لێکۆڵێنەوەی تاوانەکان، بەڵام ترسی ئەوەش هەیە کە حکومەتە دیکتاتۆرەکان بۆ سەرکوتکردن و سیخوڕی کردن بەسەر نەیارانیانەوە بەکاری بهێنن.
Pegasus زۆر بەهێز و سامناکە و کاتێک داخڵ بە پەڕگە هەورییەکانت دەبێت بە تەواوی سیستەمەکە فریو دەدات و هیچ ئاگادارکردنەوەیەکت بۆ نایەت بە ئیمەیڵ یان SMS یان هیچ شتێک.
ئەپڵ هەبوونی Pegasusـی ڕەت نەکردووەتەوە و دەشڵێت نەرمەکاڵای لەم شێوەیە دەکرێت هەبن، بەڵام زۆر گرانن و ئامێری دیاریکراو دەکەنە ئامانج و ئێمە پێمان وانییە هێرشی بەربڵاو بکەنە سەر خەڵک.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.