ئای ئۆ ئێس

ئەپڵ وەشانی iOS 12.4 ـی بە پشتگیریکردن لە Apple Card و باشترکردنی + Apple News ـەوە بەردەستکرد

کەمێک پێش ئێستا ئەپڵ وەشانی iOS 12.4 ـی بە پشتگیریکردن لە Apple Card و باشترکردنی + Apple News و چەند نوێکاری و چاکسازییەکی دیکەوە بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆدەکانی بەردەستکرد.

وەشانە نوێیەکەی iOS وەشانی ژمارە 12.4 و قەبارەی 915 مێگابایتە بۆ iPhone XS Max و بۆ ئایفۆنەکانی دیکە قەبارەی کەمترە. گرنگترین نوێکارییەکانی وەشانی iOS 12.4 بریتین لە:

گواستنەوەی زانیاری:

  • زیادکردنی ئامرازێکی نوێی گواستنەوەی زانیارییەکان لە ئایفۆنە کۆنەکانەوە بۆ نوێیەکان.

Apple News:

  • چارەسەرکردنی کێشەی داگرتن لە بەشی My Magazines.
  • زیادکردنی سەرجەم بڵاوکراوەکان لە + Apple News.
  • توانای سڕینەوەی ڕۆژنامەکان لە بەشی History > Clear > Clear All.

چاکسازی دیکە:

  • چاککردنەوەی ڕاژەی ئەپی Walkie-Talkie لە Apple Watch و دووبارە چالاککردنەوەی بە هۆی کێشەیەکی ئاسایشییەوە.

هەرچەندە زیادکردنی پشتگیری Apple Card لە وەشانە تاقیکارییەکانی iOS 12.4 ـدا بەدی کرابوون، بەڵام بە هۆی بەردەستنەکردنی کارتە ئەلکترۆنییەکەوە لە ئێستادا، ئاماژەی پێ نەکراوە لە بەشی نوێکارییەکانی وەشانی iOS 12.4.

دەتوانیت بە یارمەتی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە وەشانەکە دابگریت:

  • کردنەوەی ئەپی Settings
  • کردنەوەی بەشی General
  • کردنەوەی بەشی Software Update
  • کرتە کردن لە Download and install

تێبینی بۆ نوێکردنەوەی وەشان:

  • پێویستە وزەی پاتری ئامێرەکەت لە 50% زیاتر بێت.
  • پێویستت بە ئینتەرنێتی وایفای هەیە بۆ نوێکردنەوەی وەشان.
22 ته‌مموز، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
840