مۆبایل و تابلێت
23, تهمموز 2019
10 مۆبایلی دیکەی Huawei وەشانی EMUI 9.1ـیان پێگەیشت

مانگی ٤ هواوەی ڕایگەیاند کە ٤٩ دانە لە مۆبایلەکانی وەشانی EMUI 9.1ـیان پێدەگات و لەو کاتەوە بەردەوام مانگانە وەشانەکە ڕەوانەی چەند مۆبایلێک دەکات، لە کۆتا هەنگاویشدا وەشانەکەی ڕەوانەی ١٠ مۆبایلی دیکە کردووە کە بریتین لە:

وەشانەکە کۆمەڵێکی باش چاکسازی و تایبەتمەندی نوێ لەخۆدەگرێت وەک:
EROFS file system
GPU Turbo 3.0
زیادکردنی خێرایی خوێندنەوەی پەڕگەکان بە ڕێژەی ٢٠%
کەم کردنەوەی قەبارەی سیستەمەکە بە بڕی ٢ گێگابایت
لە ئێستادا وەشانەکە بۆ ئەم مۆبایلانە تەنها لە چین بەردەستە و کاتی دەوێت تا دەگاتە وڵاتانی دیکە.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.