هواوەی 24, ته‌مموز 2019

بەڕێوەبەری کۆمپانیای ھواوەی: تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ دەتوانین 270 ملیۆن مۆبایلی ھۆشمەند ڕەوانەی بازارەکانی جیھان بکەین

لە ماوەی ڕابردوودا و لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی G20 لە وڵاتی ژاپۆن، دۆناڵد ترەمپ چاوی بە سەرۆکی وڵاتی چین Xi Jinping کەوت. بەمەش ڕایگەیاند کە ئەمریکا سزای فرۆشتنی بەرھەمەکانی ھواوەی لە وڵاتەکەیدا لادەبات ڕێگە بە کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەدات کە مامەڵەی فرۆشتن و بازرگانی لەگەڵ هواوەیدا ئەنجام بدەنەوە.

کەناڵی Yahoo Finance چاوپێکەوتنێکی ئەنجامداوە لەگەڵ بەڕێوەبەری کۆمپانیای ھواوەی بەڕێز Ren Zhengfei، بەڕێوەبەری کۆمپانیا چینییەکە دەڵێت: ئاستی بەرھەمەکانمان لە ئاستێکی باشدا دەبێت، ئەگەر ھاتوو کۆمپانیاکانی ئەمریکا لەگەڵ ئێمەدا نەبن، ھواوەی بەردەوام دەبێت لە بەرھەمھێنان تەنانەت ئەگەر بۆ یەک ڕۆژیش بێت.

جێی باسە بەڕێوەبەرەکەی هواوەی وتیشی: تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ هواوەی دەتوانێت 270 ملیۆن مۆبایلی ھۆشمەند ڕەوانەی بازارەکانی جیھان بکات. جەختی لەوەش کردەوە کە کۆمپانیای ھواوەی بە ھاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای کوالکۆم بەردەوام دەبێت لە درووستکردنی پرۆسێسەر، هاوکات خۆشحاڵیشە بە ڕێکەوتنەکەی کۆمپانیای ئینتێڵ.

هواوەی لە ئێستادا لە دوای سامسۆنگ لە پلەی دووەمدایە لە فرۆشی مۆبایلە زیرەکەکاندا و بەردەوام لە گەشەدایە.

بۆچونی تۆ