ئەپڵ

ساڵی داهاتوو ئەپڵ ڕوونمای جۆری microLED لە جیاتی OLED بەکاردەهێنێت بۆ Apple Watch

ئەپڵ بایەخی زیاتر دەدات بە کاتژمێری زیرەکی Apple Watch و دەیەوێت جۆرێکی نوێی ڕوونمای بۆ بەکاربهێنێت.

بە پێی ڕاپۆرتێکی پێگەی Economic Daily News، ئەپڵ لە گفتوگۆدایە لەگەڵ کۆمپانیایەکی تایوانی تایبەت بە درووستکردنی ڕوونما بۆ دابینکردنی ڕوونمای جۆری microLED بۆ Apple Watch. بەمەش چیدیکە ئەپڵ پشت بە کۆمپانیای LG نابەستێت بۆ دابینکردنی ڕوونمای جۆری OLED.

هەر بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە بێت، کۆمپانیا تایوانییەکە داواکارییەکەی ئەپڵی ڕەتکردۆتەوە بۆ دابینکردنی ڕوونمای جۆری microLED بۆ Apple Watch، هەروەها یەکێک لە دابینکەرەکان گوتوویەتی کە کۆمپانیا تایوانییەکە لە ڕێکەوتندایە لەگەڵ پیشەسازی کاتژمێرە زیرەکەکانی ئەمریکا.

ئەپڵ دەیەوێت لە کۆتاییەکانی ساڵی 2020 ـدا ڕوونمای microLED بۆ Apple Watch بەکاربهێنێت، هەروەها دەیەوێت لە داهاتوویەکی نزیکدا جۆرە ڕوونماکە بۆ ئایفۆنە نوێیەکان بەکاربهێنێت. بە پێی پێگەی Bloomberg ـیش بێت، ئەپڵ گوتوویەتی کە بۆخۆی ڕوونمای جۆری microLED لە نزیک بارەگای Apple Park ـەوە بەرهەم دەهێنێت.

بە بەراورد بە ڕوونمای جۆری OLED، ڕوونمای جۆری microLED وزەیەکی کەمتری پاتری بەفیڕۆ دەدات، هەروەها پێکسڵەکانی کارامەترن.

سەرچاوە :
24 ته‌مموز، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
840