هەواڵ
25, تهمموز 2019
سەرەڕای کێشەکان داهاتی Huawei لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ زۆر زیادی کردووە

سەرەڕای کێشەکانی لەگەڵ حکومەتی ئەمریکا، هواوەی توانیویەتی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا گەشەیەکی بەرچاو لە داهاتدا تۆمار بکات بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی پار، بێگومان ئەگەر ئەو کێشانە نەبوونایە گەشەکە گەورەتریش دەبوو و لەوەش گرنگتر ئەوەیە هواوەی بتوانێت لە نیوەی دووەمی ساڵەکەشدا ئەنجامی هاوشێوە تۆمار بکات.
هواوەی توانیویەتی لە ٣ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا بە بەراورد بە پار ٣٩% داهاتی زیاد بکات، بەڵام لە ٣ مانگی دواتردا گەشەی داهاتەکەی بەهۆی کێشەکان بڕەکەی کەمتر بووەتەوە و لە کۆتاییدا تێکڕای گەشەی لەو ٦ مانگەدا ٣٠% بووە، هۆکارێکی گەورەی ئەم سەرکەوتنەش بەرەوپێشچوونی خێرای تۆڕەکانی نەوەی پێنجەمە کە هواوەی لە دابین کردنیاندا پێشەنگی جیهانە و تا ئێستا بۆ ئەو مەبەستە ٥٠ گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ کراوە.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.