10
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 25, ته‌مموز 2019 بۆچوون

کۆمپانیای Facebook ئامارەکانی خۆی بۆ چارەکی دووەمی ئەمساڵ ڕاگەیاند

کۆمپانیای فەیسبووک ئامارەکانی خۆی بۆ مانگەکانی ٤ و ٥ و ٦ـی ئەمساڵ ڕاگەیاند، کۆمپانیاکە لە ماوەی ئەو ٣ مانگەدا ١٦.٩ ملیار دۆلار داهاتی هەبووە و بەمەش بە بەراورد بە هەمان چارەکی پار کە تیایدا داهاتی ١٣.٢ ملیار دۆلاربوو ٣٢% زیادی کردووە و لە پێشبینی شارەزایانیش زیاتربوو کە پێیان وابوو داهاتی کۆمپانیاکە ١٦.٥ ملیار دۆلار دەبێت.

سەبارەت بە قازانج، کۆمپانیاکە ٢.٦ ملیار دۆلار قازانجی کردووە و بەمەش بە بەراورد بە پار ٤٩% کەمی کردووە، بەڵام هۆکاری ئەمە ئەوەیە کە فەیسبووک ٢ ملیار دۆلاری وەک سزا لێ وەرگیرا لە لایەن کۆمسیۆنی فیدڕاڵیی بازرگانیی ئەمریکا بەهۆی ئەوەی ساڵی ٢٠١٦ و لە کاتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا فەیسبووک بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندی زانیاری ٨٧ ملیۆن بەکارهێنەری دابووە کۆمپانیای Cambridge Analytica، جگە لەمەش کۆمپانیاکە ١.١ ملیار دۆلار باجی داوە، ئەگەر ئەم ٢ خەرجییە ڕەچاو بکەین ئەوا قازانجی فەیسبووک زۆر باش بووە لەو ماوەیەدا.

سەرچاوە :
تاگەکان Facebook هەواڵ
بۆچونی تۆ