هەواڵ

لە کۆتایدا، خزمەتگوزاری EA Access بۆ بەکارهێنەرانی PlayStation 4 بەردەستکرا

لە مانگی 5 ـی ئەمساڵدا کۆمپانیای (EA (Electronic Arts ڕایگەیاندبوو کە لە ساتەوەختێکی مانگی 7 ـی ئەمساڵدا خزمەتگوزاری بەژداریکردنی EA Access بۆ بەکارهێنەرانی سەکۆی PlayStation 4 بەردەست دەکات. دواجار، کۆمپانیاکە خزمەتگوزارییەکەی بۆ بەکارهێنەرانی سەکۆی PlayStation 4 ـی بەردەستکرد.

خزمەتگوزاری EA Access بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2014 بۆ سەکۆی Xbox One بەردەستکرا و لە پاشان لە ساڵی 2016 بۆ کۆمپیوتەرەکان بەردەستکرا، بەڵام بۆ PlayStation 4 بەردەست نەکرابوو. خزمەتگوزارییەکە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات ژمارەیەکی زۆر لە یارییەکانی EA ئەنجام بدەن. نرخی خزمەتگوزارییەکە 4.99$ ـە بۆ مانگێک و 29.99$ ـە بۆ ساڵێک، هەروەها کۆمپانیاکە بڕی 10% داشکاندن دەدات بەو کەسانە لە کڕینە دیجیتاڵییەکانی EA کە پێش بەردەستکردنی خزمەتگوزارییەکە بۆ سەکۆی PlayStation 4 کڕینیان بۆ ئەنجام دابوو.

گرنگترین ئەو یارییانەی لە خزمەتگوزارییەکەدا بەردەست دەبن بریتین لە: FIFA 19 و Battlefield V و A Way Out و Titanfall 2 و Mirror’s Edge Catalyst و The Sims 4.

سەرچاوە :

25 ته‌مموز، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
841