ئامێرە هەمەجۆرەکان

سەرجەم وێنەکانی کاتژمێری زیرەکی Galaxy Watch Active 2 لە FCC ـدا بەدیار کەوتن

چەند مانگێکی زۆر کەم تێپەڕ بووە بەسەر ڕاگەیاندنی نەوەی یەکەمی کاتژمێری زیرەکی Galaxy Watch Active، بەڵام لە دوای ڕاگەیاندنی نەوەی یەکەمی کاتژمێرە زیرەکەکەوە، بڵاوبوونەوەی زانیارییە دزەپێکراو و پڕوپاگەندەکان لەسەر نەوەی دووەمی کاتژمێری زیرەکی Galaxy Watch Active بەردەوامییان هەیە.

لە بەڵگەنامەییەکی کۆمسیۆنی گواستنەوەی فیدڕاڵی (FCC) ـدا، وێنەکانی نەوەی دووەمی کاتژمێری زیرەکی Galaxy Watch Active بە ناوی Galaxy Watch Active 2 ـەوە بەدیار کەوتن. هەرچەندە وێنەکان زانیاری زۆر لەخۆ ناگرن، بەڵام بەدیار دەکەوێت کە کاتژمێرە زیرەکەکە خاوەن بیرگەیەک دەبێت بە قەبارەی 4 گێگابایت، خاوەن خزمەتگوزاری GPS و شووشەی پارێزەری Gorilla Glass دەبێت و دژە ئاو دەبێت. هەروەها ژمارەی مۆدێلی بریتی دەبێت لە SM-R830.

وێنەکانی سەرەوە دیزاینی کاتژمێرە زیرەکەکەیان ئاشکرا کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا نازانرێت قەبارەی چەندێک دەبێت، پڕوپاگەندەکان دەڵێن بە قەبارەی 40 و 44 ملیمەتر و بە ڕەنگەکانی ڕەش و ئاڵتونی بەردەست دەبێت، هەروەها پێشبینی دەکرێت سیستەمی Tizen OS ـی لەسەر جێگیر ببێت.

پێشبینی دەکرێت لەگەڵ بەردەستکردنی مۆبایلی گالەکسی Note 10 لە مانگی داهاتوودا، کاتژمێری زیرەکی Galaxy Watch Active 2 ـیش بەردەست بکرێت.

28 ته‌مموز، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
828