10
هەواڵ 29, ته‌مموز 2019 بۆچوون

ڕێکەوتی بەردەستکردنی وەرزی دەیەمی یاری Fortnite ئاشکرا کرا

چەند مانگێکی کەم تێپەڕیوە بەسەر ڕاگەیاندنی وەرزی نۆیەم لە یاری Fortnite لە لایەن کۆمپانیای Epic ـەوە، بەڵام کۆمپانیاکە دەیەوێت بە بەردەستکردنی وەرزێکی نوێ، درێژە بە یارییەکە بدات.

هەژماری فەرمی Fortnite لە تویتەر جریوەیەکی بڵاوکردۆتەوە کە پێک دێت لە وێنەیەک، هاوکات ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی وەرزی دەیەم لە یاری Fortnite ـیش ئاشکرا کراوە. کۆمپانیای Epic ڕێکەوتی 1 ـی مانگی داهاتوو (8) ـی وەکو ڕێکەوتی بەردەستکردنی وەرزی دەیەمی یاری Fortnite دیاریکردووە.

هەر وەکو لە جریوەکەدا دیارە، وێنەیەکیشی لەگەڵدایە کە نیشانی دەدات ناوچەی Dusty Depot کە لە وەرزی چوارەمدا بە یەکجاری لابرا، لە وەرزی دەیەمی یارییەکەدا دەگەڕێتەوە.

کۆمپانیاکە ڕاشیگەیاندووە کە یاریزانان لە وەرزی دەیەمیشدا، دەتوانن بەردەوام بن لە ئەنجامدانی جامی جیهانی (World Cup) بە ناوی نوێی زنجیرەی پاڵەوانێتی فۆرتنایت (Fortnite Championship Series) ـەوە. ڕوون نییە کە زنجیرە نوێیەکە چۆن کار دەکات، بەڵام کۆمپانیاکە دەڵێت هەموو ئەنجامێک لە زنجیرەکەدا گرنگی دەبێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ