ئەپڵ 5, ئاب 2019

پێشبینی: لە ساڵی 2021 ـدا ئەپڵ پەنجەمۆری سەر ڕوونما بۆ ئایفۆنەکان بەکار دەهێنێت

چەند هەفتەیەکمان ماوە بۆ نمایشکردنی ئایفۆنە نوێیەکانی ئەمساڵ، بەڵام پڕوپاگەندەکان تەشەنەیان کردووە بۆ ئایفۆنەکانی چەند ساڵی داهاتوو.

شیکەرەوەی بەناوبانگ Ming-Chi Kuo لە ڕاپۆرتێکدا ڕایدەگەیەنێت کە پێشبینی دەکات ئەپڵ لە ساڵی 2021 ـدا دووبارە هەستەوەری پەنجەمۆر بۆ ئایفۆنەکان بەکار بهێنێتەوە، بەڵام ئەمجارە لەسەر دووگمە نا، بەڵکو لەسەر ڕوونما. هەروەها شیکەرەوەکە دەڵێت لە ساڵی 2021 ـدا ئەپڵ هەستەوەری ناسێنەرەوەی دەموچاویش بۆ ئایفۆنەکان بەکاردەهێنێت لە پاڵ هەستەوەری پەنجەمۆردا.

بە پێی Kuo بێت، هۆکاری ئەم درەنگ بەکارهێنانەی هەستەوەری پەنجەمۆری سەر ڕوونما لە لایەن ئەپڵەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە دەگەڕێتەوە کە لە ئێستادا لە تەکنەلۆژیاکە بوونیان هەیە، وەکو: کێشەی بەکاربردنی وزە، ناڕێکی ناسینەوەی ناوچەکان و بەرگەگرتن.

ئەپڵ لە ساڵی 2017 ـدا هاوبەشێتییەکی تایبەت بە تەکنەلۆژیای هەستەوەری پەنجەمۆری سەر ڕوونمای ئەنجامدا، هەر بۆیە ڕەنگە کۆمپانیاکە لە ساڵی 2021 ـدا هەستەوەری پەنجەمۆری سەر ڕوونمای پەرەپێدراوی خۆی بەکاربهێنێت، یاخود پشت بە کۆمپانیای Qualcomm ببەستێت بۆ دابینکردنی تەکنەلۆژیاکە. هەروەها لە ساڵی 2017 ـەدا، کۆمپانیای Oppo بۆ یەکەمجار تەکنەلۆژیای پەنجەمۆری سەر ڕوونمای بۆ مۆبایلی Vivo X20 Plus UD بەکارهێنا.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ