10
سامسۆنگ 6, ئاب 2019 بۆچوون

سامسۆنگ کاتژمێری زیرەکی Galaxy Watch Active 2 ـی بە پشتگیری لە ECG و نرخی کەمتر لە 300$ ـەوە ڕاگەیاند

کۆمپانیای سامسۆنگ کاتژمێری زیرەکی Galaxy Watch Active 2 ـی بە پشتگیری لە ECG و نرخی کەمتر لە 300$ ـەوە ڕاگەیاند، ئەمەش لە دوای تێپەڕبوونی 6 مانگ بەسەر ڕاگەیاندنی نەوەی یەکەمی کاتژمێرە زیرەکەکە لەگەڵ نمایشکردنی گالەکسی S10 لە مانگی 2 ـی ئەمساڵدا.

کاتژمێری زیرەکی نوێی Galaxy Watch Active 2 بە قەبارەکانی 40 و 44 میلیمەتر بەردەست دەکرێت، قەبارەی 40 میلیمەتری کاتژمێرەکە خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 1.2 ئینج لە جۆری Super AMOLED و بە وردی نیشاندانی 360 بە 360 پێکسڵ و بە پشتگیری لە تایبەتمەندی Always On و شووشەی پارێزەری جۆری +Gorilla Glass DX ـەوە. هەروەها قەبارەی 44 میلیمەتری کاتژمێرە زیرەکەکە خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 1.4 ئینج لە جۆری Super AMOLED و خاوەن هەمان تایبەتمەندییەکانی قەبارە 40 میلیمەترییەکەی کاتژمێرەکە.

کاتژمێرە زیرەکەکە پشتگیری لە ڕایەڵەی LTE و نەخشەکێشی دڵ (ECG: Electrocardiography) دەکات. بەڵام لە سەرەتای ڕاگەیاندنییەوە، نەخشەکێشی دڵ لە کاتژمێرە زیرەکەکەدا بەردەست نابێت بە هۆی مۆڵەت وەرگرتنی بەکارهێنانی تایبەتمەندییەکە لە لە لایەن کارگێڕی دەرمان و خواردنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە.

نرخی کاتژمێرە زیرەکەکەی سامسۆنگ لە 280$ ـەوە دەستپێدەکات و لە ڕێکەوتی 27 ـی مانگی 9 ـی ئەمساڵدا لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەست دەکرێت.

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ