10
ئای ئۆ ئێس 9, ئاب 2019 بۆچوون

گووگڵ تایبەتمەندی ئاڕاستەکان بە شێوەی ڕاستی خەیاڵی بۆ ئەپی Google Maps لە iOS و Android زیاد دەکات

گووگڵ کار لەسەر زیادکردنی ئاڕاستەکان بە شێوەی ڕاستی خەیاڵی (AR) لە ئەپی Google Maps ـدا دەکات، لە دوای ئەوەی کە لە سەرەتاکانی ئەمساڵدا کۆمپانیاکە تایبەتمەندییەکەی بە تەنها بۆ مۆبایلەکانی Google Pixel بەردەست کردبوو.

گووگڵ ڕایگەیاند کە تایبەتمەندی ئاڕاستەکان بە شێوەی ڕاستی خەیاڵی (AR) بۆ ئەپی Google Maps لە سیستەمەکانی iOS و Android زیاد دەکات. تایبەتمەندییەکە ڕێگەت پێ دەدات لە ڕێگەی کامێراوە و بە شێوەیەکی زیندوو ئاڕاستەی ئەو شوێنە ببینیت کە دیاریت کردووە تاوەکو بۆی بڕۆیت. ئەمەش وا دەکات بە شێوەیەکی ئاسان شوێنە دەستنیشان کراوەکان بدۆزیتەوە و زیاتر کوچە و کۆڵانەکانت بۆ ڕوون ببێتەوە.

لەم هەفتەیەدا گووگڵ تایبەتمەندییەکە بە ناوی Live View و بە شێوەی تاقیکاری بۆ ئەو کەسانە بەردەست دەکات کە ئەندرۆیدەکانیان پشتگیری لە ARCore یاخود ئایفۆنەکانیان پشتگیری لە ARKit دەکات. دەتوانرێت لە ڕێگەی تایبەتمەندییەکەوە ئەم کردارانە ئەنجام بدرێن:

  • گەڕان بۆ ئەو شوێنەی کە دەتەوێت بۆی بڕۆیت.
  • کرتە کردن لە دوگمەی ئاڕاستەکان.
  • دیاریکردنی گەڕانی ئاڕاستەکان لە بەشی سەرەوە.
  • کرتە کردن لە بژاردەکانی Live View لە خوارەوەی ڕوونما.

تایبەتمەندییەکە دەبێت بە یەکێک لە نوێکارییە مەزنەکانی گووگڵ کە تاوەکو ئێستا ئەنجامی دابێت بۆ ئەپی Google Maps. هەروەها گووگڵ دەیەوێت گەشت و نەخشەکان لە یەک شوێندا کۆ بکاتەوە تاوەکو بەکارهێنەران بتوانن لەو ساتەوەی کە دەست بە گەشتەکانیان دەکەن تاوەکو ئەو کاتەی کە تەواو دەبن سوودی لێ ببینن.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ