ئامێرە هەمەجۆرەکان

لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا بازاڕی کاتژمێرە زیرەکەکان بەرزبووەوە بۆ 40% و دووبارە ئەپڵ لە پلەی یەکەمدایە

تا دێت فرۆشی کاتژمێرە زیرەکەکان ڕوو لە زیادبوون دەکەن. لە دواین ئاماردا بازاڕی کاتژمێرە زیرەکەکان بە ڕێژەیەکی زۆر بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە.

بە پێی ڕاپۆرتێکی پێگەی Trategy Analytics کە تایبەتە بە ئامارەکانی بازاڕ و بەرهەمەکان، ئاشکرای دەکات کە لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا بازاڕی کاتژمێرە زیرەکەکان بەرزبووەتەوە بۆ 44% و 12 ملیۆن یەکە لە کاتژمێرە زیرەکەکان لە سەرجەم جۆرەکان لە سەرتاسەری جیهاندا فرۆشراون.

هەر بە پێی ڕاپۆرتەکە، کاتژمێری زیرەکی Apple Watch ـی کۆمپانیای ئەپڵ لە لیستی پڕفرۆشترین کاتژمێرە زیرەکەکانی چارەکی دووەمی ئەمساڵدایە و 5.7 ملیۆن یەکەی لێ فرۆشراوە. بە دوای کاتژمێرە زیرەکەکانی ئەپڵدا، هەر یەکە لە کاتژمێرە زیرەکەکانی سامسۆنگ و Fitbit دێن.

بازاڕی کاتژمێرە زیرەکەکان لە چارەکی دووەمی ساڵی 2018 ـەدا خۆی دەبینییەوە لە 8.6 ملیۆن یەکە کاتژمێری زیرەک، لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا ژمارەکە بەرزبووەتەوە بۆ 12.3 ملیۆن یەکە.

سەبارەت بە فرۆشی کاتژمێرە زیرەکەکانی ئەپڵ، لە چارەکی دووەمی ساڵی 2018 ـەدا 3.8 ملیۆن یەکەی لێ فرۆشرابوو، بۆ چارەکی دووەمی ئەمساڵ ژمارەکە بە ڕێژەی 46% بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە و گەیشتووەتە 5.7 ملیۆن یەکە.

دەربارەی فرۆشی کاتژمێرە زیرەکەکانی کۆمپانیای سامسۆنگ، فرۆشی بە ڕێژەی 50% بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە و لە 0.9 ملیۆن یەکەوە بەرز بووەتەوە بۆ 2 ملیۆن یەکە.

سەرچاوە :
11 ئاب، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
840