10
سامسۆنگ 14, ئاب 2019 بۆچوون

لە 2 ساڵی داهاتوودا سامسۆنگ جۆرێکی نوێی پاتری بۆ مۆبایلە زیرەکەکان بەرهەم دەهێنێت

لە دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا کە ئاشکرابوو کۆمپانیای سامسۆنگ کار لەسەر درووستکردنی جۆرێکی نوێی پاتری بە ناوی Graphene بۆ جێگرەوەی lithium-ion دەکات، هەمووان پێشوازییان لە هەنگاوەکەی کۆمپانیا کۆرییەکە کرد.

ڕۆژنامەنووس Evan Blass لە جریوەیەکدا لە تویتەر ئاشکرای دەکات کە لە ساڵی 2021 ـدا کۆمپانیای سامسۆنگ جۆرێکی نوێی پاتری بە ناوی Graphene وەکو جێگرەوە بۆ جۆری lithium-ion بەرهەم دەهێنێت. ئەم جۆرە نوێیەی سامسۆنگ بە گرنگ چاو لێ دەکرێت، چونکە لە ساڵی 2004 ـەوە تاوەکو ئێستا، پاتری جۆری lithium-ion بۆ ئامێرە ئەلکترۆنییەکان بەکاردەهێندرێت.

پاتری جۆری Graphene لە ناوەوەدا بە شێوەی خانەییە و خاوەن بەرزترین ئاستی گەیەنەر و لاستیکە. لە کاربۆن پێکهاتووە و قەبارەی بچووکترە، هەروەها خێرا بارگاوی دەبێتەوە و لە ڕووی تواناوە خێرایە و کەمتر گەرم دەبێت، وە مەترسی گڕگرتنی زۆر کەمترە. ئەم جۆرە پاترییە دەبێتە جێگرەوەی جۆری lithium-ion.

سەرەڕای ئەم خاڵە باشانەی پاتری جۆری Graphene، لە هەمان کاتدا ئەم جۆرە پاترییە نرخی گرانترە لە چاو جۆری lithium-ion، هەر بۆیە ڕەنگە لە سەرەتادا کەم لە کۆمپانیاکان ئەم جۆرە پاترییە بۆ بەرهەمەکانیان بەکاربهێنن. پێویستە سامسۆنگ هەنگاو بە هەنگاو کار لەسەر فراوانکردنی پاترییەکە و کەمکردنەوەی نرخی بکات.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ