مۆبایل و تابلێت 15, ئاب 2019

تایبەتمەندییەکان و دیزاین و ڕێکەوتی بەردەستکردنی مۆبایلەکانی Realme 5 و 5 Pro ئاشکرا کران

کۆمپانیای Realme ـی چینی لە ئامادەکاریدایە بۆ بەردەستکردنی نوێترین مۆبایلی خۆی. ئەمڕۆ تایبەتمەندییەکان و دیزاین و ڕێکەوتی بەردەستکردنی مۆبایلەکانی Realme 5 و 5 Pro ئاشکرا کرانا.

هەژماری فەرمی کۆمپانیای Realme لە جریوەیەکدا لە تویتەر ڤیدیۆیەکی مۆبایلی Realme 5 ـی بڵاوکردۆتەوە. لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کە مۆبایلە نوێیەکەی Realme خاوەن 4 دانە کامێرای شێوە ستوونی دەبێت لە پشتەوە و ڕوونی دانەیەکیان 48 مێگاپێکسڵ دەبێت. هەروەها لە پێشەوەش خاوەن کامێرایەک دەبێت و لەسەر نۆچە دڵۆپەییەکەی جێگیر دەکرێت. وە هەروەها هەستەوەری پەنجەمۆر لە ڕووی پشتەوەی مۆبایلەکەدا بوونی دەبێت.

سەبارەت بە تایبەتمەندییەکانی مۆبایلە نوێیەکانی Realme، پێگەی Flipkart ئاشکرای کردووە کە مۆبایلەکان پڕۆسێسەری کۆمپانیای Qualcomm ـیان لەسەر جێگیر دەکرێت. ئاشکرا نەکراوە کام جۆر پڕۆسێسەرەی Qualcomm دەبێت، بەڵام پڕوپاگەندەکان لە ڕابردوودا باسیان لە بەکارهێنانی پڕۆسێسەری Snapdragon 665 دەکرد بۆ مۆبایلەکە. هەروەها خاوەن پاترییەکی فراوان دەبێت بە توانستی 5,000 ملی ئەمپێر و خاوەن وەشانی سێیەمی تەکنەلۆژیای بارگاویکردنەوەی خێرای VOOC Flash Charge دەبێت.

هەروەها کۆمپانیا چینییەکە ڕێکەوتی 20 ـی ئەم مانگەی دیاریکردووە بۆ ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی تایبەت بە نمایشکردنی مۆبایلەکانی Realme 5 و 5 Pro.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ