رەقەکاڵا

کۆمپانیای Alienware مۆنیتەرێکی قەبارە 55 ئینجی بە ڕوونی 4K و بە نرخی 4,000$ ـەوە ڕاگەیاند

کۆمپانیای Alienware ـی سەر بە کۆمپانیای Dell مۆنیتەرێکی قەبارە گەورەی تایبەت بە یاریکردن بە نرخێکی بەرز و تایبەتمەندی زۆرەوە ڕاگەیاند، بەو هیوایەی پەرە بە مۆنیتەرە 4K ـییەکانی تایبەت بە یاریکردن بدات.

مۆنیتەرە نوێیەکەی کۆمپانیای Alienware قەبارەی 55 ئینجە و لە جۆری OLED ـە، هەروەها تایبەتە بە یاریکردن. خێرایی ڕوونمای مۆنیتەرە نوێیەکە 120 هێرتزە و پشتگیری لە تەکنەلۆژیای FreeSync ـی کۆمپانیای AMD دەکات تایبەت بە کەمکردنەوەی بینینی دەستکرد.

مۆنیتەرەکە خاوەن دەرچەیەکی DisplayPort 1.2 و 3 دەرچەی HDMI 2.0 و 4 دەرچەی USB و دەرچەیەکی بیستۆک و SPDIF ـە. ئەوەی جێگەی ئاماژە پێکردنە، دەرچەی HDMI 2.1 توانای هەیە تەواوی توانای ڕوونمای مۆنیتەرەکە بەکاربهێنێت و ڤیدیۆکان بە ڕوونی 4K و خێرایی 120 هێرتز کار پێبکات.

خۆشحاڵانە، نرخی ئەم مۆنیتەرە لە مۆنیتەری Pro Display XDR ـی کۆمپانیای ئەپڵ کەمترە کە نرخی 5,000$ بوو. نرخی ئەم مۆنیتەرە لە 3,999.99$ ـەوە دەستپێدەکات و وا بڕیارە لە ڕێکەوتی 30 ـی مانگی داهاتوودا بەردەست بکرێت.

سەرچاوە :
19 ئاب، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
927