ئای ئۆ ئێس

گووگڵ دۆخی ڕووناکی کەمی بۆ خزمەتگوزاری Google Duo ڕاگەیاند؛ گفتوگۆکان ئاسانتر دەکات لە شەودا

گووگڵ دەیەوێت زیاتر خزمەتگوزاری پەیوەندیکردنی ڤیدیۆیی Google Duo بە زیادکردنی تایبەتمەندی نوێوە بڕازێنێتەوە. بۆ ئەم مەبەستەش، کۆمپانیاکە تایبەتمەندییەکی نوێی لە خزمەتگوزارییەکەدا ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆمپانیای گووگڵ تایبەتمەندی دۆخی ڕووناکی کەم (Low-light Mode) ـی ڕاگەیاند. دۆخەکە یارمەتیدەرە بۆ پیشاندانی شێوەی کەسەکان لە کاتی پەیوەندیکردنی ڤیدیۆییدا و لە شەو و بارە ڕووناکییە کەمەکاندا. هەروەها دۆخەکە هاوڕێیەکی باشە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت کەمتر وزەی کارەبا بەفیڕۆ بدەن. لەمەودوا ئەگەر بتەوێت پەیوەندی ڤیدیۆیی لە ڕێگەی خزمەتگوزارییەکەوە ئەنجام بدەیت، پێویست ناکات گڵۆپی ژوورەکەت هەڵ بکەیت تاوەکو بە جوانی دەموچاوت ببیندرێت، سوپاس بۆ دۆخی ڕووناکی کەم.

گووگڵ باسی لە هیچ هۆکارێک نەکرد تاوەکو تایبەتمەندییە نوێیەکە پشت بە توانای کامێرا ببەستێت بۆ کارپێبوون. هەر بۆیە وا دەرناکەوێت کە تایبەتمەندییەکە پشت بە زیادکردنی ڕووناکی ڕوونما ببەستێت.

وا بڕیارە لەم هەفتەیەوە تایبەتمەندییەکە بگات بە دەست ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەرانی ئەپی Google Duo لە سەکۆیەکانی iOS و Android.

سەرچاوە :
20 ئاب، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
943