10
شاومی 23, ئاب 2019 بۆچوون

یەکەمین نموونەی وێنەی چرکێندراو بە کامێرای 64 مێگاپێکسڵی مۆبایلی Redmi Note 8 Pro بڵاوکرایەوە

کۆمپانیای Redmi ـی سەر بە کۆمپانیای شاومی چینی لە ئامادەکاریدایە بۆ ڕاگەیاندنی یەکەمین مۆبایل بە خاوەن کامێرای 64 مێگاپێکسڵییەوە بە ناوی Redmi Note 8 Pro. کۆمپانیاکە یەکەمین نموونەی وێنەی چرکێندراوی بە مۆبایلی Redmi Note 8 Pro بڵاوکردەوە.

کۆمپانیای Redmi لە تۆڕی Weibo وێنەیەکی بڵاوکردۆتەوە کە گوایە بە مۆبایلی Redmi Note 8 Pro چرکێندرایەوە. ڕوونی وێنەکە بەرزە و لە بەرزیدا چرکێندراوە، ئەگەر وێنەکە نزیک بکرێتەوە بە ئەستەم جۆرایەتییەکەی لە دەست دەدات، هەروەها ناوەڕۆکەکان بە جوانی نیشان دەدات.

(کرتە لە وێنەکە بکە بۆ بینینی بە جۆرایەتی بەرز)

کۆمپانیای Redmi هەستەوەری ISOCELL Bright GW1 ـی کۆمپانیای سامسۆنگ بەکار دەهێنێت. کامێرای مۆبایلی Redmi Note 8 Pro توانای دەبێت تاوەکو 25 هێندە وێنەکان نزیک بکاتەوە. هەستەوەری ISOCELL Bright GW1 بە تەواوەتی وێنەیەکی ڕوونی 16 مێگاپێکسڵی بەرهەم دەهێنێت و هەر 4 پێکسڵێک دەکات بە پێکسڵێک.

تاوەکو ئێستا تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Redmi Note 8 Pro بە نادیاری ماونەتەوە، بەڵام دەزانین کە مۆبایلەکە لە ڕێکەوتی 29 ـی ئەم مانگەدا نمایش دەکرێت. هەر بۆیە پێویستە چاوەڕێی ڕێکەوتی ئاماژەپێکراو بکەین بۆ زانینی سەرجەم تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Redmi Note 8 Pro.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ