ئەپ و نەرمەکاڵا
24, ئاب 2019
کۆمپانیای The Walt Disney خزمەتگوزاری پەخشکەری +Disney ـی ڕاگەیاند

لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی D23 Expo لە دوێنێدا، کۆمپانیای The Walt Disney خزمەتگوزاری پەخشکەری +Disney ـی ڕاگەیاند. ئەمەش لە دوای درێژەکێشانی زنجیرەیەک پڕوپاگەندەکە لەسەر خزمەتگوزارییە نوێیەکەی کۆمپانیاکە.
خزمەتگوزاری +Disney خزمەتگوزارییەکەی پەخشکەرە و تایبەتە بە سەیرکردنی فیلم و زنجیرە نوێیە جیهانییەکان، لە نێو خزمەتگوزارییەکەدا زیاتر لە 500 فیلمی جۆراوجۆر و زیاتر لە 7,500 زنجیرەی جۆراوجۆر بوونیان هەن. وە لە داهاتوودا ژمارەی فیلم و زنجیرەکانی نێوی ڕوو لە زیادبوون دەکەن. گرنگترین زنجیرەکانی نێو خزمەتگوزارییەکە کە لە سەرەتادا بوونیان دەبێت بریتین لە The Mandalorian و The Simpsons ـن و گرنگترین فیلمەکانیش Captain Marvel و Star Wars ـن. خزمەتگوزارییەکە پشتگیری لە ڕوونی 4K و HDR و دەنگی Dolby Atmos دەکات.

ئەوەی جێگەی ئاماژەپێکردنە، خزمەتگوزارییەکە بە پارەیە و بە خۆڕایی نییە. نرخی بەژداریکردن بڕی 6.99$ دەبێت بۆ هەر مانگێک. کە لە ڕێگەیەوە دەتوانیت سوودمەند بیت لە سەرجەم فیلم و زنجیرەکانی نێو خزمەتگوزارییەکە.
کۆمپانیای The Walt Disney دەڵێت ئەپی خزمەتگوزارییەکە بۆ هەر یەکە لە سیستەمەکانی iOS و Android و ئامێرەکانی Apple TV و Xbox One بەردەست دەکرێت. ئەوەی جێگەی ئاماژەپێکردنە، بەکارهێنانی ئەپەکە ئاسانە و خاوەن ڕووکارێکی سادەیە، هەروەها توانای داگرتنی فیلم و زنجیرەکانی هەیە تاوەکو لە کاتی دەرهێڵ بووندا سەیریان بکرێن.

وا بڕیارە لە ڕێکەوتی 12 ـی مانگی 11 ـی ئەمساڵدا کۆمپانیای The Walt Disney خزمەتگوزارییەکە بۆ سەرجەم بەکارهێنەران بەردەست بکات.
ماکوان بەرزان
نووسەر و بەڕێوەبەری نووسین لە کەی ئای تی ئێن. گەشەپێدەری iOS، هەواداری و خوێندکاری پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر.