10
ئای ئۆ ئێس 25, ئاب 2019 بۆچوون

13 ئەپ و یاری iOS بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی

بە خۆڕایی بوونی ئەپ و یارییەکانی نێو کۆگای App Store تایبەت بە iOS بەردەوامییان هەیە و بۆ ئەمڕۆش ژمارەیەک ئەپ و یاری نێو کۆگاکە بۆ ماوەیەکی کاتی نرخیان لە پارەوە بوونەتە خۆڕایی.

ئەپەکان:

  1. My Password – Manager: بەڕێوەبەری تێپەڕەوشەکان و پاشەکەوت کردنیان. نرخی سەرەتا: 8.99$.
  2. Live Weather: Alert & Forecast: زانینی کەشوهەوای چواردەور بە شێوەی زیندوو. نرخی سەرەتا: 4.99$.
  3. Picture Perfect – All in One: دەستکاریکردنی وێنەکان. نرخی سەرەتا: 1.99$.
  4. The President Stickers – Trump: لەزگەی تایبەت بە Trump بۆ ئەپی iMessage. نرخی سەرەتا: 0.99$.
  5. Mapless Walking Directions: ڕۆیشتن بۆ شوێنە دیاریکراوەکانی سەر نەخشە. نرخی سەرەتا: 0.99$.
  6. Videos in Video: زیادکردنی ڤیدیۆ بۆ ڤیدیۆکان. نرخی سەرەتا: 5.99$.
  7. Magnifying glass HD: نزیککردنەوەی نووسینەکان لە شێوەی زەڕەبین. نرخی سەرەتا: 1.99$.
  8. Memorize Pi Digits – 3.14π: بژمێر بۆ لێکدانەوەی ژمارەکانی پای π. نرخی سەرەتا: 2.99$.
  9. Depello – color splash photos: دەستکاریکردن و زیادکردنی فلتەر بۆ وێنەکان. نرخی سەرەتا: 2.99$.

یارییەکان:

  1. .logi: نرخی سەرەتا: 0.99$.
  2. Lateral Thinking Puzzles: نرخی سەرەتا: 0.99$.
  3. Mathematical Run: نرخی سەرەتا: 0.99$.
  4. Brain School – No Ads Version: نرخی سەرەتا: 2.99$.

تێبینی:

  • پێویستە بە زووترین کات ئەپ و یارییەکان دابگریت پێش ئەوەی ببنەوە بە پارە، وەک هەمیشە زۆرینەی ئەپەکان بۆ کەمتر لە 24 کاتژمێر دەبنە خۆڕایی.
  • بۆ داگرتنی ئەپ و یارییەکان، کرتە لە ناوەکانیان بکە.
بۆچونی تۆ