ئەپڵ

ڕەنگە ئەپڵ بەمنزیکانە ئامێری Apple Tag ـی تایبەت بە دۆزینەوەی شوێنی شتەکان ڕابگەیەنێت

لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی WWDC 19 ـەدا لە لایەن ئەپڵ لە چەند مانگی ڕابردوودا، کۆمپانیای ئەپڵ ئەپی نوێی Find My ـی ڕاگەیاند کە تێکەڵەی هەردوو ئەپی Find My iPhone و Find My Friends بوو تایبەت بە دۆزینەوەی شوێنی ئامێرەکان و هاوڕێکان. وا دیارە ئەپە نوێیەکە زۆر لەوە بە سوودترە کە دەردەکەوێت.

پێگەی MacRumors لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای دەکات کە ئەپڵ کار لەسەر بەردەستکردنی ئامێرێکی نوێ دەکات بە ناوی Apple Tag، ئامێرەکە لە کەلوپەلە لاوەکییەکانی وەک کلیل و پاستکیل و جانتا دەبەسترێت بە مەبەستی دۆزینەوەیان لە ڕێگەی ئەپی Find My ـی نێو ئایفۆن و ئایپادەکانەوە. ئامێرەکە قەبارەی بچووکە و شێوەی بازنەییە، لە ناوەڕاستەکەیدا وێنۆچکەی سێوەکەی ئەپڵی لەسەرە. هاوکات MacRumors وێنەی ئامێرەکەی بڵاوکردۆتەوە.

تەنانەت لە نێو ئەپی Find My ـدا دەتوانرێت شوێنی ئامێرە پەیوەستبووەکانی Apple Tag لە ڕێگەی تایبەتمەندی ڕاستی خەیاڵی ARKit ـەوە بدۆزرێنەوە. ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ دۆزینەوەیان بە شێوەیەکی خێرا و ئاسان.

ئامێرەکە خاوەن پاترییەکی توانست بەرز دەبێت کە دەتوانرێت ئاڵوگۆڕ بکرێت. ماوەی چەند ڕۆژێک ماوە بۆ بەڕێوەچوونی کۆنگرەی By innovation only ـی ئەپڵ تایبەت بە نمایشکردنی ئامێرە نوێیەکانی کۆمپانیاکە کە وا بڕیارە لە ڕێکەوتی 10 ـی ئەم مانگەدا ئەنجام بدرێت، هەر بۆیە ئاساییە ئەگەر گۆڕانکاری لە شێوەی ئامێری Apple Tag ـدا بێت.

سەرچاوە :
1 ئه‌یلول، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
943