هەواڵ

هواوەی ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی زنجیرە مۆبایلی Mate 30 ـی ئاشکرا کرد

دەمانزانی کە زنجیرە مۆبایلی هواوەی Mate 30 لەم مانگەدا نمایش دەکرێت. ڕاست بووین، کۆمپانیای هواوەی ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی زنجیرە مۆبایلی Mate 30 ـی ئاشکرا کرد.

کۆمپانیای هواوەی چینی ڕێکەوتی 19 ـی ئەم مانگەی دیاریکرد بۆ ئەنجامدانی کۆنگرەیەک لە شاری میونخی وڵاتی ئەڵمانیا تایبەت بە نمایشکردنی زنجیرە مۆبایلی هواوەی Mate 30. کۆنگرەکە لە ژێر ناوی Rethink Possibilities ـدا دەبێت.

ئەگەر تێبینی بکەیت، لە وێنۆچکەی کۆنگرەکەدا بازنەیەک بوونی هەیە، ئەمەش دڵنیامان دەکاتەوە کە مۆبایلی هواوەی Mate 30 لە پشتەوە خاوەن کامێرای شێوە بازنەیی دەبێت. پێشبینی دەکرێت مۆبایلەکە خاوەن نۆچێکی فراوان بێت، هاوشێوەی iPhone X.

چاوەڕوان دەکرێت لە کۆنگرەکەدا هواوەی مۆبایلی هواوەی Mate 30 Pro هاوشانی مۆبایلی هواوەی Mate 30 نمایش بکات، هەروەها چاوەڕوان دەکرێت لە کۆنگرەکەدا ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی مۆبایلی چەماوەیی هواوەی Mate X ـیش پشتڕاست بکاتەوە.

سەرچاوە :
1 ئه‌یلول، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
927