هەواڵ

هواوەی 2 ڕەنگی نوێ بۆ مۆبایلی P30 Pro زیاد دەکات

مۆبایلی هواوەی P30 Pro لە ماوەی ڕابردوودا بە هەر یەکە لە ڕەنگەکانی ڕەش و سپی و کریستاڵی و پیرۆزەیی و سوور ڕاگەیەندرا. وا دیارە کۆمپانیا چینییەکە بیر لە زیادکردنی چەند ڕەنگێکی نوێی دیکە دەکاتەوە بۆ مۆبایلەکە.

لە چەند کۆگایەکی سەرهێڵیدا مۆبایلی هواوەی P30 Pro بەدی کراوە کە دەستکراوە بە فرۆشتنی بە چەند ڕەنگێکی نوێوە. ڕەنگە نوێیەکان بریتین لە مۆری کاڵ (Misty Lavender) و شینی زەریایی (Mystic Blue). بەداخەوە، وێنەی ڕەنگە نوێیەکانی مۆبایلەکە بەردەست نین، بێجگە لە وێنەی ناوی ڕەنگە نوێیەکانی هواوەی P30 Pro. بەڵام دەزانین کە ڕەنگە نوێیەکان تێکەڵاو دەبن و یەک ڕەنگ نابن.

چاوەڕوان دەکرێت کۆمپانیا چینییەکە مۆبایلی هواوەی P30 Pro بە 2 ڕەنگە نوێیەکەوە لە کۆنگرەی IFA ـی چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕابگەیەنێت.

وا بڕیارە کۆنگرەی IFA 2019 ـی تایبەت بە نمایشکردنی بەرهەمە ئەلکترۆنییەکان لە ڕێکەوتی 6 ـی ئەم مانگەدا لە شاری بەرلینی وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەبچێت و ماوەی 6 ڕۆژ بخایەنێت.

سەرچاوە :

2 ئه‌یلول، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
927