ئەندرۆید

بە فەرمی گووگڵ وەشانی جێگیری Android 10 ـی ڕەوانەی مۆبایلەکانی Google Pixel کرد

لە دوای بەردەستکردنی 6 وەشانی تاقیکاری لە چەند مانگی ڕابردوودا، کۆمپانیای گووگڵ بە فەرمی وەشانی Android 10 (لە پێشوودا بە Android Q ناودەبرا) ـی بۆ مۆبایلەکانی Google Pixel بەردەستکرد.

ڕەوانەکردنی وەشانی Android 10 سەرجەم مۆبایلەکانی زنجیرەی Pixel ـی کۆمپانیای گووگڵ دەگرێتەوە. بەڵام، بەداخەوە لە سەرەتادا سەرجەم تایبەتمەندییەکانی وەشانەکە بۆ بەکارهێنەران بەردەست نابن کە لە کۆنگرەی گووگڵ لە ئەمساڵدا ڕاگەیاندران. وەشانی Android 10 خاوەن هەریەکە لە تایبەتمەندییە نوێیەکانی دۆخی تاریک (Dark Mode) و جوڵەی ڕێنیشاندەری نوێ و چەند تایبەتمەندییەکی دیکەیە.

ئەمانەی خوارەوە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی وەشانی Android 10 ـەن:

  • Gesture navigation

وەشانی Android 10 خاوەن چەند جووڵەیەکی ڕێنیشاندەری نوێیە کە ئەزموونێکی نوێ بە بەکارهێنەران دەبەخشێت بۆ کردارەکانی دەرچوون و گەڕاندنەوە و زیاتر لە ئەپەکاندا. یەکێک لە جوڵە نوێیەکانی وەشانە نوێیەکەی Android، هاوشێوەی iPhone X ـە، کە بە پەنجە بردنە سەرەوەی دوگمەی Home لەسەر ڕوونما لە ئەپەکان دەردەچیت، وە بە ڕاکێشانی پەنجە لە بەشی چەپی ڕوونما بۆ ڕاست پەڕەکان دەگەڕێندرێنەوە. لەگەڵ چەند جوڵەیەکی دیکەی جیاواز.

  • دۆخی تاریک (Dark Mode)

یەکێک لە تایبەتمەندییە ناوازەکانی وەشانی Android 10، دۆخی تاریک (Dark Mode) ـە. دۆخەکە ڕووکارێکی ڕەشە کە ئەزموونێکی زیاتر دەبەخشێت بە بەکارهێنانی ئامێرەکان لە تاریکیدا. هاوکات دۆخەکە بە سوودە بۆ چاو و وزەیەکی کەمتری پاتری بەفیڕۆ دەدات.

  • وەڵامدانەوەی زیرەک (Smart Reply)

وەڵامدانەوەی زیرەک لە وەشانی Android 10 ـدا ڕێگەت پێدەدات بە خێرایی وەڵامی نامە هاتووەکان بدەیتەوە، هاوشێوەی ئەپەکانی Gmail و Messages. ئەم تایبەتمەندییە بۆ سەرجەم ئەپە نامەبەرەکان کار دەکات.

  • پارێزراوی

لە وەشانی Android 10 ـدا گووگڵ بە تەواوی سەرنجی خستۆتە سەر پارێزراوی. لە ئەپی Settings ـدا، گووگڵ گرنگترین گۆڕانکاری ئەنجامداوە لە بەشی داواکاری شوێنەکان و پەڕەی تایبەت بە وێب و چالاکی ئەپەکان.

  • لێڵی قفڵی ڕوونما (Blurred lockscreen)

لە کاتی کارپێکردنی گۆرانییەکان لە قفڵی ڕوونمادا، چواردەوری بەرگی گۆرانییەکان لێڵ دەبن. ئەمەش وا دەکات سەرنجی تەواو بخەیتە سەر گۆرانییەکە.

  • پەڕەی هاوبەشیپێکردن

گووگڵ گۆڕانکاری دیاری ئەنجامداوە لە پەڕەی هاوبەشیپێکردندا و بەشەکان ڕێکخراونەتەوە.

  • هەمیشە لەسەر ڕوونما (Always on Display)

وەشانە نوێیەکەی Android خاوەن هەمیشە لەسەر ڕوونما (Always on Display) ـە، کە لە کاتی قفڵبوونی مۆبایلەکەدا دەتوانیت بە بەردەوامی کاتژمێر و ڕێکەوت و ئاگادارکەرەوەکان ببینیت.

  • Google Camera

گووگڵ تایبەتمەندی Night Sight ـی بۆ کامێرا زیاد کردووە کە دەتوانرێت لە شەودا وێنەکان بە شێوەیەکی جوان بچرکێندرێن.

  • دۆخی سەرنجدان (Focus mode)

دۆخی سەرنجدان (Focus mode) یارمەتیدەرە بۆ بلۆککردنی ئەپەکان و ئاگادارکەرەوەکان و سنووردارکردنیان.

  • ئیمۆجی نوێ

لە وەشانە نوێیەکەدا 65 ئیمۆجی نوێ و 53 ئیمۆجی ڕەگەزی نوێ بوونیان هەن.

سەرچاوە :

3 ئه‌یلول، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
927