رەقەکاڵا
4, ئەیلوول 2019
دەرچەی USB4 بە خێراییەکی زۆر و گونجاوی زیاترەوە ڕاگەیاندرا

مەکۆی جێبەجێکەری USB (ناسراو بە USB-IF) نوێترین دەرچەی جۆری USB ـی بە ناوی USB4 ـەوە بە خێراییەکی زۆر و گونجاوی زیاترەوە ڕاگەیاند. هاوکات مەکۆکە وردەکارییەکانی سەبارەت بە دەرچە نوێیەکە ئاشکرا کرد.
دەرچە نوێیەکەی USB بە تەواوەتی بە سوودە بۆ گەشەپێدەر و دیزاینەر و بەرهەمهێنەرەکان، دەرچەکە توانای هەیە بە خێرایی 40 گێگابت/چرکە زانیارییەکان بگوازێتەوە. گرنگترین تایبەتمەندی دەرچە نوێیەکە، هەبوونی پشتگیریکردنە لە دەرچەکانی USB 3.2 و USB 2.0 و Thunderbolt 3. بە مانایەکی دیکە، دەتوانرێت سەرجەم دەرچەکانی زنجیرەی USB-C لەگەڵ دەرچەی USB4 ـدا بەکاربهێندرێن.
تایبەتمەندی پەیوەندی دەرچەکە بە هەمان شێوەی USB3 ـە، کە پشتگیری لە گواستنەوەی زانیارییەکان و پرۆتۆکۆڵی ڕوونما دەکات. ئەم خێراییە زۆرەی دەرچەی نوێی USB4 ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بە شێوەیەکی خێرا ڤیدیۆ و جوڵاوە دەستکاریکراوەکان پەخش بکەن.
تاوەکو ئێستا ڕێکەوتی بەردەستکردنی دەرچە نوێیەکە نەزانراوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە ساتێکی ساڵی داهاتوودا بەردەست بکرێت.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.