رەقەکاڵا

سامسۆنگ چیپی Exynos 980 ـی بە هەبوونی مۆدیەمی 5G ـییەوە ڕاگەیاند

ئەمڕۆ، کۆمپانیای سامسۆنگ چیپی Exynos 980 ـی بە هەبوونی مۆدیەمی 5G ـییەوە ڕاگەیاند.

چیپی نوێی Exynos 980 پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکات، سوپاس بۆ مۆدیەمەکەی. توانای دابینکردنی خێرایی 2.55 گێگابت/چرکەی هەیە بۆ 5G و لە خوار خێرایی 6 گێگاهێرتزەوە. بەڵام چیپەکە خاوەنی ئاریەلی جۆری mmWave نییە. هەروەها توانای دابینکردنی خێرایی 1 گێگابت/چرکەی هەیە بۆ ڕایەڵەی جۆری 4G LTE و پشتگیری لە وایفای جۆری Wi-Fi 6 IEEE 802.11ax دەکات.

چیپە نوێیەکەی سامسۆنگ خاوەن گرافیکی جۆری Mali-G76 و ناوکەکانی Cortex-A77 و Cortex-A55 ـە. لە ڕووی فۆتۆگرافییەوە، پشتگیری لە 5 هەستەوەری کامێرا دەکات بە ڕوونی 108 مێگاپێکسڵ بۆ هەر دانەیەکیان.

سامسۆنگ دەڵێت چیپی نوێی Exynos 980 لە چاو نەوەی پێشووتریەوە 2.7 جار خێراترە. ڕێکەوتی بەردەستکردنی ئاشکرا نەکراوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە سەرەتاکانی ساڵی داهاتوودا بەردەست بکرێت.

سەرچاوە :

4 ئه‌یلول، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
927