ئەپڵ

ئەپڵ خزمەتگوزاری Apple Music ـی لە وێب بەردەستکرد

لەم ماوەیەدا ئەپڵ بە شێوەیەکی چڕ سەرقاڵی کارکردن بوو لەسەر خزمەتگوزاری Apple Music ـی تایبەت بە گوێگرتن لە میوزیک و گۆرانییەکان. بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو، ئەمڕۆ کۆمپانیای ئەپڵ خزمەتگوزارییەکەی لە وێبدا بەردەستکرد.

لەگەڵ خزمەتگوزاری Apple Music لە وێبدا، دەتوانیت سوودمەند ببیت لە گوێگرتن لە میوزیک و گۆرانییەکانی نێو خزمەتگوزارییەکە بێ ئەوەی ئەپی تایبەت بە خزمەتگوزارییەکە بەکاربهێنیت و تەنها لە ڕێگەی داخڵکردنی هەژماری تایبەت بە خزمەتگوزارییەکە. لە ئێستادا ئەپەکە لە حاڵەتی تاقیکاریدا، بەو مانایەی کە بەمنزیکانە نوێکاری زیاتری تێدا ئەنجام دەدرێت.

سەبارەت بە دیزاین، دیزاینی خزمەتگوزارییەکە لە وێب هاوشێوەی هەمان دیزاینی ئەپی تایبەت بە خزمەتگوزارییەکەیە کە لە وەشانی macOS 10.15 ـەدا نوێکرابووەوە.

ئەپڵ دەڵێت پەڕەی تایبەت بە خزمەتگوزارییەکە لە وێبدا لەسەر سەرجەم وێبگەڕەکانی وەکو Google Chrome و Firefox و سەکۆیەکانی ChromeOS و Windows و ئەوانی دیکەدا کار دەکات، تەنانەت لەگەڵ Android ـیشدا.

ئەپڵ ژمارەیەک تایبەتمەندی لە پەڕەی وێبی خزمەتگوزارییەدا لە بیرچووە، وەکو تایبەتمەندییەکانی “Beats 1 live broadcast” و “Smart playlists”. ئەمەش ئاساییە، چونکە لە ئێستادا خزمەتگوزارییەکە لە وێب لە دۆخی تاقیکاریدایە.

کرتە بکە بۆ کردنەوەی خزمەتگوزاری Apple Music لە وێب

سەرچاوە :
6 ئه‌یلول، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
927