10
ئەپڵ 10, ئه‌یلول 2019 بۆچوون

ئەپڵ زنجیرەی پێنجەمی لە کاتژمێری زیرەکی Apple Watch بە ڕوونمای Always-on و نرخی دەستپێکی 399$ ـەوە ڕاگەیاند

لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەیەکی تایبەت لە لایەن ئەپڵەوە لە ئەمشەودا، کۆمپانیاکە زنجیرەی پێنجەمی لە کاتژمێری زیرەکی Apple Watch بە ڕوونمای Always-on و نرخی دەستپێکی 399$ ـەوە ڕاگەیاند.

زنجیرەی پێنجەمی کاتژمێری زیرەکی Apple Watch خاوەن هەمان دیزاینی زنجیرەی پێش خۆیەتی. کاتژمێرە نوێیەکە خاوەن تایبەتمەندی Always-on ـە کە بە شێوەیەکی هەمیشەیی ڕوونماکەی بە دیار دەکەوێت، تەنانەت لە کاتی دەست نزمکردنەوەشدا. خاوەن پاترییەکە کە وزەکەی بەرگەی ڕۆژێکی تەواوەتی یاخود 18 کاتژمێر دەگرێت. ڕوونماکەی لە جۆری OLED ـە و کەمترین وزەی پاتری بەفیڕۆ دەدات.

بەرگی زنجیرە نوێیەکەی کاتژمێری زیرەکی Apple Watch لە جۆری ئەلەمنیۆم و سیرامیکە، کە دەتوانرێت 100% بەکار بهێندرێنەوە و زیانی بۆ ژینگە نییە. زنجیرە نوێیەکەی کاتژمێری زیرەکی Apple Watch خاوەن تایبەتمەندییەکانی قیبلەنما (compass) و پەیوەندیکردنی فریاکەوتنی نێودەوڵەتی بۆ 150 وڵاتە. بەڵام خاوەنی پێوانەکردنی خەو نییە کە چاوەڕوان دەکرا یەکێک بێت لە تایبەتمەندییە نوێیەکانی Apple Watch ـە نوێیەکە.

زنجیرەی پێنجەمی کاتژمێری زیرەکی Apple Watch بە ڕەنگەکانی ڕەش و زیوی و ئاڵتونییەوە و بە نرخی 399$ بۆ جۆری GPS و 499$ بۆ جۆری Cellular لە ڕێکەوتی 20 ـی ئەم مانگەدا بەردەست دەکرێت. هەروەها ئەپڵ داشکاندنی بۆ نرخی زنجیرەی سێیەمی کاتژمێری زیرەکی Apple Watch کرد و نرخی کردە 199$.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ