10
ئای ئۆ ئێس 18, ئه‌یلول 2019 بۆچوون

سناپ چات دۆخی 3D Camera ـی بۆ چرکاندن و تۆمارکردنی سناپەکان بە 3 دووری بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆنی بەردەستکرد

سناپ چات دەیەوێت بەکارهێنەرانی لە بایەخدان بە چرکاندن و تۆمارکردنی سێڵفییەکان بهێڵێتەوە. بۆ ئەم مەبەستەش، کۆمپانیاکە دۆخێکی نوێی بە ناوی 3D Camera ـەوە بۆ کامێرای پێشەوەی ئایفۆنەکان ڕاگەیاند.

دۆخی نوێی 3D Camera ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات لە ڕێگەی کامێرای پێشەوە وێنە و ڤیدیۆکان بچرکێنن و تۆماربکەن و هەریەکە لە کاردانەوە 3 دوورییەکان، هاوێنە یاخود فلتەرەکانی لەسەر دابنێنن و لە کۆتاییدا وێنە یاخود ڤیدیۆیەکی 3 دووری دەربچێت. بۆ بەدەستهێنانی دۆخەکە، پێویستە iPhone X یاخود نوێترت هەبێت، بەڵام بەکارهێنەران لە ئایفۆن و مۆبایلەکانی دیکە دەتوانن وێنە یاخود ڤیدیۆ 3 دوورییەکەت ببینن. هەروەها، بەکارهێنەران دەتوانن لە دوای چرکاندنی وێنە و ڤیدیۆ 3 دوورییەکانیان، لە سناپ چات هاوبەشی پێ بکەن یاخود پاشەکەوتی بکەنە بەشی ڕەنگاڵەی ئایفۆنەکانیانەوە.

لە ئێستادا دۆخەکە بۆ ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەرانی ئەپی سناپ چات لە iPhone X و نوێتر ڕەوانە کراوە و بەمنزیکانە بەدەست هەمووان دەگات. بۆ بەدەستهێنانی دۆخەکە، پێویستە ئەپەکەت نوێ بکەیتەوە بۆ کۆتا وەشان.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ