10
ئەپڵ 18, ئه‌یلول 2019 بۆچوون

سەرنجی پێگە بەناوبانگەکان لە دوای هەڵسەنگاندنیان بۆ iPhone 11 و iPhone 11 Pro و iPhone 11 Pro Max

دوێنێ ئایفۆنە نوێیەکان گەیشتن بە دەستی هەڵسەنگێنەران و ڕۆژنامەنووسان. بێگومان، ئێستا یوتیوب و تۆڕەکانی دیکە پڕبوون لە ڤیدیۆی باسکردن و هەڵسەنگاندنی iPhone 11 و iPhone 11 Pro و iPhone 11 Pro Max ـە نوێیەکان. چەندین پێگەی ناوداری وەک TechCrunch و The Verge و Mashable و Refinery29 و Engadget و Tom’s Guide و Esquire و CNBC ـیش بۆچوونی خۆیان دەربڕی لە دوای هەڵسەنگاندنی ئایفۆنە نوێیەکانەوە. با بزانین بۆچوونی هەندێک لە پێگەکان چۆنن.

  • پێگەی TechCrunch سەرسام بوو بە دۆخی شەو (Night Mode) ـی ئایفۆنە نوێیەکان و بە “باشترینی کۆمەڵەکە” ناوی بردن:

باشترین تایبەتمەندی لە ئایفۆنە نوێیەکاندا، دۆخی شەو (Night Mode) ـە، کە بە شێوەیەکی ناوازە وێنەکان ڕووناک دەکاتەوە. تەنانەت دەتوانیت تایبەتمەندییەکە لە جێگەی گڵۆپی فلاشیش بەکاری بهێنیت. کاتێک لە شوێنێکی تاریکدا وێنە دەچرکێنیت، ڕوونماکە وێنەکە زۆر بە ڕووناکی نیشان دەدات وەک لەوەی دەتوانیت بە چاوی خۆت و بە شێوەیەکی ڕاستەقینە دیمەنەکە ببینیت.

 

  • پێگەی The Verge ئایفۆنە نوێیەکان بە “بە تواناترین مۆبایلەکان” ناودەبات کە تاوەکو ئێستا درووست کرابێتن:

مۆبایلەکانی iPhone 11 Pro و iPhone 11 Pro Max بە تواناترین مۆبایلن کە تاوەکو ئێستا ئەپڵ درووستی کردبێتن – یاخود هەر کۆمپانیایەکی دیکە درووستی کردبێتن. توانایەکی پاتری ناوازەیان هەیە، پڕۆسێسەرەکانیان توانای ئەوەیان دەبێت بۆ چەند ساڵێک بە خێرایی بمێننەوە، خاوەن ڕوونمایەکی جوانن و سیستەمی کامێراکانیان بە گشتی لە هەموو مۆبایلێکی دیکە باشترن. لە کۆتایی ئەمساڵدا نوێکاری iOS 13 ـی جێگیریان بۆ ڕەوانە دەکرێت و باشتر دەبن.

 

  • لە بەشێکی دیکەدا، پێگەی The Verge دەڵێت:

مۆبایلی iPhone 11 Pro Max خاوەن باشترین کامێرایە کە تاوەکو ئێستا لە مۆبایلە زیرەکەکاندا بینیبێتمان.

 

  • پێگەی Engadget مۆبایلی iPhone 11 بە مۆبایلێکی تەواو نرخ گونجاو ناو دەبات.

  • پێگەی CNBC دەڵێت:

دۆخی Portrait ـی ئایفۆنە نوێیەکان باشترینن.

  • پێگەی HardwareZone دەڵێت:

پڕۆسێسەری A13 Bionic براوەی ڕکابەرەکانیەتی.

لە پاڵ ئەوەی زۆرێک لە پێگەکان ئایفۆنە نوێیەکانیان بە شیاو و کارامە ناوبردووە، بەڵام هەندێکیان ناڕازین لەوەی کە هیچ نوێکارییەکی پێویست لە ئایفۆنەکاندا نابینن بە بەراورد بە ئایفۆنەکانی ساڵی ڕابردوو. هەندێکیان سەرنجیان لەوە هەبوو کە وەشانی iOS 13 کێشەی زۆرە لە ئایفۆنەکاندا، هەروەها هەندێکیان نرخە گرانەکانی ئایفۆنەکان بە نادرووست ناو دەبەن.

بۆچونی تۆ