ئامێرە هەمەجۆرەکان
24, ئەیلوول 2019
شاومی تەلەفزیۆنی زیرەکی Mi TV Pro ـی بە 3 قەبارەی جیاواز و پشتگیر لە 8K و ڕوونمای پڕاوپڕەوە ڕاگەیاند

لە کۆنگرەیەکی تایبەتدا و لە پاڵ نمایشکردنی مۆبایلەکانی Mi 9 Pro 5G و Mi Mix Alpha و ڕووکاری MIUI 11 ـدا، کۆمپانیای شاومی تەلەفزیۆنی زیرەکی Mi TV Pro ـیشی بە 3 قەبارەی جیاواز و پشتگیر لە 8K و ڕوونمای پڕاوپڕەوە ڕاگەیاند.
تەلەفزیۆنە زیرەکە نوێیەکەی شاومی بە قەبارەکانی 43 و 55 و 65 ئینج بەردەست دەکرێت. خاوەن ڕوونمایەکە کە ڕێژەی 97% ـی پێشەوەی گرتۆتەوە، ڕوونمای تەلەفزیۆنە زیرەکەکەی شاومی پشتگیری لە ڕوونی تاوەکو 8K دەکات. لە لێوارە کەمەکەی خوارەوەیدا، وێنۆچکەی کۆمپانیای شاومی و نووسینی “Designed by Xiaomi” بوونیان هەن.
چوارچێوەی ڕوونمای تەلەفزیۆنە زیرەکە نوێیەکەی شاومی لە ماددەی ئەلەمنیۆم درووست کراوە و بەشی پشتەوەشی لە مادەی کاربۆن فایبەر درووست کراوە. تەلەفزیۆنە زیرەکە نوێیەکەی شاومی خاوەن پڕۆسێسەرێکە لە جۆری FinFET ـی 12 نانۆمەتری بە هەبوونی 4 یەکەی 64 بتی. هەروەها خاوەن ڕامێکە بە فراوانی 2 گێگابایت و بیرگەیەکی ناوەکی بە قەبارەی 32 گێگابایت.
تەلەفزیۆنە زیرەکە نوێیەکەی شاومی خاوەن بڵندگۆی جۆری Dolby Audio و یاریدەدەری دەنگی XiaoAi و فرمانەکانی دەنگە. بە شێوەیەکی بنەڕەتی خاوەن هەریەکە لە ئەپەکانی Tencent Video و Youku و VOD from iQiyi ـە.
نرخەکانی تەلەفزیۆنی زیرەکی Mi TV Pro:
- قەبارەی 43 ئینج: 210$.
- قەبارەی 55 ئینج: 337$.
- قەبارەی 65 ئینج: 478$.
لە ئەمڕۆوە تەلەفزیۆنە زیرەکەکەی شاومی بەردەست دەبێت بۆ کڕین بە شێوەی پێشوەختە و لە ڕێکەوتی 27 ـی ئەم مانگەش لە بازاڕەکانی چین بەردەست دەکرێت. تاوەکو ئێستا شاومی ڕێکەوتی بەردەستکردنی تەلەفزیۆنەکەی لە بازاڕەکانی وڵاتانی دیکەی جیهان ئاشکرا نەکردووە.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.