10
ئەندرۆید 24, ئه‌یلول 2019 بۆچوون

شاومی ڕووکاری MIUI 11 ـی بە دیزاین و تایبەتمەندییەکی نوێوە ڕاگەیاند

لە کۆنگرەیەکی تایبەتدا و لە پاڵ ڕاگەیاندنی مۆبایلەکانی Mi 9 Pro 5G و Mi Mix Alpha ـدا، کۆمپانیای شاومی ڕووکاری MIUI 11 ـی بە دیزاین و چەند ئەپێک و تایبەتمەندییەکی نوێوە ڕاگەیاند.

لە ڕووکارە نوێیەکەدا، شاومی فۆنتێکی نوێی بە ناوی Milan Pro ـەوە بەکارهێناوە بۆ نووسینەکان. لە ڕووی دیزاینەوە، گۆڕانکاری زۆر بەدیار دەکرێت و شاومی چاکسازی زۆری تێدا ئەنجام داوە، هەروەها ئاسانتریش بووە بۆ بەکارهێنان.

شاومی بەکارهێنەران ئازاد دەکات لە هەڵبژاردنی فۆنتە تۆخ و لاوازەکاندا، تاوەکو کار نەکاتە سەر هۆی بێزاری لە بەکارهێناندا و هەست بە ئاسوودەیی بکەن.

هەرچی سەبارەت بە تایبەتمەندی Always-On Display ـە لە مۆبایلە پشتگیرەکاندا، ئێستا خاوەن چەند جووڵە و ڕووکاری کاتژمێرێکی نوێیە. هەر ئەمانەش نا، بەڵکو دەتوانیت خۆت نووسین بۆ سەر تایبەتمەندییەکە درووست بکەیت.

یەکێک لە تایبەتمەندییە نوێیەکانی دیکەی ڕووکارەکە، تایبەتمەندی Horizon Light ـە کە لە مۆبایلی OnePlus 7 Pro ـدا بوونی هەبوو و تایبەتە بە نیشاندانی ڕووناکی جۆراوجۆر لە چواردەوری ڕوونمادا.

تایبەتمەندی دەینامیکی دەنگیش یەکێک لە تایبەتمەندییە نوێیەکانی ڕووکارە نوێیەکەی شاومییە، کە تایبەتە بۆ بەرهەمهێنانی دەنگە سرووشتییەکان بە ئاوازی جیاوازەوە. تایبەتمەندییەکە لەو کاتانەدا بەکاردێت کە لە دوو جار زیاتر ئاگادارکەرەوەت لە ئەپێکەوە پێ دەگات، دەنگی دووەم ئاگادارکەرەوە و زیاتر دەگۆڕێت بۆ ئاوازێکی نزمتر بۆ ئەوەی بێزار نەبیت.

ئەپی Mi Work لە ڕووکارە نوێیەکەدا پشتگیری لە گواستنەوەی زانیارییەکان بۆ مۆبایلەکانی OPPO و Vivo دەکات بە خێرایی 82 مێگابت لە چرکەیەکدا. هەروەها ئەپەکە پشتگیری لە پەڕگەی بەڵگەنامەیی زیاتر دەکات و ڕووکارەکەشی باشتر کراوە.

دەربارەی ئەپی Mi Go ـیش، لە ئەپێکی تێبینییەوە زیاتر وەکو ئەپێکی لیستی ئەنجامدانی کارەکان بەدیار دەکەوێت و چاکسازی لە ڕووکارەکەشیدا کراوە.

تۆماربوون بۆ وەشانی تاقیکاری داخراوی ڕووکاری نوێی MIUI 11 لە ئەمڕۆوە لە تۆڕی WeChat بەردەست دەبێت و لە ڕێکەوتی 27 ـی ئەم مانگەشدا وەشانی تاقیکاری کراوەی ڕووکارەکە بۆ 17 مۆبایل لە چین بەردەست دەکرێت. وەشانی جێگیری MIUI 11 لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو بۆ ڕوومی چینی بەردەست دەکرێت، ڕێکەوتی بەردەستکردنی ڕووکارەکە بۆ ڕوومی گشتی نەزاندراوە.

ئەمانە لیستی ئەو ئامێرانەن کە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو ڕووکارەکەیان پێ دەگات:

  • Mi 9
  • Mi 9 Transparent Edition
  • Mi9 SE
  • Mi MIX 3
  • Mi MIX 2S
  • Mi 8
  • Mi 8 Lite
  • Mi 8 Transparent Explorer Edition
  • Mi 8 Pro in-display fingerprint version
  • Mi8 SE
  • Mi Max 3
  • Redmi K20 Pro
  • Redmi K20 Pro Premium Edition
  • Redmi K20
  • Redmi Note 7
  • Redmi Note 7 Pro
  • Redmi 7

لیستی ئەو ئامێرانەی کە لە کۆتاییەکانی مانگی داهاتوو ڕووکارەکەیان پێ دەگات:

  • Mi 9 Pro 5G
  • Mi CC9
  • Mi CC9 Mito Custom Edition
  • Mi CC9e
  • Mi MIX 2
  • Mi Note 3
  • Mi 6
  • Mi 6X
  • Redmi 7A
  • Redmi 6 Pro
  • Redmi Note 5
  • Redmi 6A
  • Redmi 6
  • Redmi S2/Y2

کاروانی سێیەمی ڕەوانەکردنی ڕووکارەکە بۆ ئامێرەکانی شاومی کە لە سەرەتاکانی مانگی 11 ـدا بۆیان ڕەوانە دەکرێت:

  • Mi MIX
  • Mi 5s
  • Mi 5s plus
  • Mi 5X
  • Mi 5C
  • Mi Note 2
  • Mi PLAY
  • Mi Max 2
  • Redmi Note 8
  • Redmi Note 8 Pro
  • Redmi 5 Plus
  • Redmi 5
  • Redmi 5A
  • Redmi 4X
  • Redmi 5A
  • Redmi Note 5A Pro
سەرچاوە :
بۆچونی تۆ