10
ئەپ و نەرمەکاڵا 25, ئه‌یلول 2019 بۆچوون

ئەپی Apple Music بە دۆخی تاریک و پشتگیری Chromecast و زیاترەوە بۆ Android نوێکرایەوە

ئەپڵ خاوە لە گەشەپێدانی ئەپی Apple Music بۆ Android، بەڵام ئەگەر ئەنجامی بدات بە شێوەیەکی ناوازە ئەنجامی دەدات. کۆمپانیای ئەپڵ ئەپی Apple Music ـی بە دۆخی تاریک و پشتگیری Chromecast و زیاترەوە بۆ Android نوێکردەوە.

لە دواین وەشانی ئەپی Apple Music لە کۆگای Google Play ـدا، کۆمپانیای ئەپڵ دۆخی تاریک (Dark Mode) ـی بۆ ئەپەکە زیادکردووە، دۆخەکە لەگەڵ حاڵەتی کارابوونی دۆخی تاریکی Android 10 ـدا بەستراوەتەوە. هەروەها، لە وەشانە نوێیەکەی ئەپەکەدا پشتگیری ئامێرەکانی Chromecast ـیش زیادکراوە. بەو مانایەی، دەتوانیت دەنگەکانی نێو ئەپەکە بگوازیتەوە بۆ ئامێری Chromecast ـەکەت.

هەروەها، ئێستا ئەپەکە پشتگیری لە سەکۆی Android Auto ـی گووگڵ بۆ نێو ئۆتۆمبێلەکان دەکات. لەگەڵ ئەوەشدا، وەشانە نوێیەکەی ئەپەکە توانای ئەوەی دەبێت ڕێگەت پێ بدات پەیوەستی وێستگەی ڕادیۆکانی TuneIn و Radio.com و iHeartRadio و زیاتر لە 100,000 وێستگەی ڕادیۆیی دیکە ببیت.

مەبەست لە زیادکردنی ئەم تایبەتمەندییە نوێیانەی ئەپی Apple Music بۆ Android لە لایەن ئەپڵەوە، بۆ گەشەسەندنی زیاتری ژمارەی بەکارهێنەرانی خزمەتگوزارییەکە لە سەکۆیە جیاوازەکانی دیکەدا دەگەڕێتەوە.

وەشانی نوێی ئەپی Apple Music بۆ Android بەردەستە بۆ داگرتن و دەتوانیت لە ڕێگەی وێنۆچکەیەی خوارەوە نوێیبکەیتەوە/دایبگریت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ