ئەپ و نەرمەکاڵا
30, ئەیلوول 2019
لەمەودوا دەتوانیت بە چەند هەنگاوێک بەشداریکردن لە Preorder و Beta و زیاتریش لە گووگڵ پلەی هەڵبوەشێنیتەوە

گووگڵ پلەی خاوەنی چەندین تایبەتمەندییە بۆ ئەپەکانی، بۆ نمونە، بەشداریکردن لە وەشانی تاقیکاری ئەپەکان و هەروەها خستنە ناو لیستی دڵخواز و داواکاری پێشوەختە بۆ ئەپەکان تاوەکو لە کاتی هاتنی ئەپەکە ئاگاداریت بۆ بێت و زیاتریش…
بەڵام ئەگەر بتەوێت بەشداریکردن لەم خزمەتگوزارییانەی ئاماژەم پێدا هەڵبوەشێنیتەوە بە چەند هەنگاوێکی کەم، ئەوا پێشتر بەردەست نەبوو، بەڵام خۆشبەختانە لەمەودوا بەردەستە و دەتوانیت بە سود وەرگرتن لەم تایبەتمەندییە تازەیەی گووگڵ پلەی ئەمانەی خوارەوە هەڵبوەشێنیتەوە:
- لیستی ئەپە دڵخوازەکانت
- هەڵوەشاندنەوەی بەشداری لە وەشانی تاقیکاری ئەپەکان Beta Program
- سڕینەوەی بەشداری لە هەموو ڕووداوەکانی داهاتوو
- هەڵوەشاندنەوەی داواکاری پێشوەختە بۆ ئەپەکان
هەروەکو لە وێنەکە دیارە لەناو Settings بژاردەی Google Play Preferences هەیە و لەناویدا دەتوانیت بەپێی پێویستی خۆت بەشداریکردنەکان هەڵبوەشێنیتەوە.
شایەنی باسە، ئەم تایبەتمەندییە لە ئێستادا تەنها بۆ ژمارەیەکی سنورداری بەکارهێنەران بەردەستە. پێویستە ئارام بگرن تا بە ئێوە و هەموو لایەک دەگات و ئەم بژاردانە لە گووگڵ پلەی مۆبایلەکانتان دەردەکەوێت.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!