10
مایکرۆسۆفت 30, ئه‌یلول 2019 بۆچوون

مایکرۆسۆفت ڕێکەوتی بەردەستکردنی یاری ڕاستی خەیاڵی Minecraft Earth ـی بۆ مۆبایلەکان ئاشکراکرد

لەسەر کۆنگرەی WWDC 19 ـی ئەمساڵی ئەپڵدا، کۆمپانیای مایکرۆسۆفت یاری ڕاستی خەیاڵی (AR) ـی Minecraft Earth بۆ مۆبایلەکان ڕاگەیاند. دوا بە دوای کۆنگرەکە، یارییەکە بە شێوەی تاقیکاری بۆ بەکارهێنەرانی iOS و Android بەردەست کرا. وا دیارە کۆمپانیاکە چیدیکە نایەوێت درێژە بە دۆخی تاقیکاری یارییەکە بکێشێت، هەر بۆیە ڕێکەوتی بەردەستکردنی یارییەکەی بۆ سەرجەم بەکارهێنەران ئاشکرا کرد.

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ڕایگەیاند لە سەرەتای مانگی داهاتوو (10) دەست دەکەن بە بەردەستکردنی یاری Minecraft Earth بۆ بەکارهێنەرانی iOS و Android لە ژمارەیەک وڵات. دیار نییە ئەو وڵاتانە کامانەن کە یارییەکان تێدا بەردەست دەکرێت.

یاری Minecraft Earth یارییەکی ڕاستی خەیاڵی (AR) ـە و ڕێگە دەدات جیهانێکی تایبەت بە خۆت درووست بکەیت و پێداویستییە دیاریکراوەکانی ناو یارییەکە ڕێک بخەیت و لەگەڵ هاوڕێکانتدا بە کۆمەڵ یاری بکەیت. هەروەها لە نێو یارییەکەدا ئاژەڵ و مێرووی دڕندە بوونی هەیە و هەندێکجار پێویست دەکات ڕووبەڕوویان ببیتەوە. دەتوانین بڵێین، ئەم یارییە هاوشێوەی یاری Minecraft ـە، بەڵام لە جیهانی ڕاستەقینەدا ئەنجام دەدرێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ