ئای ئۆ ئێس
30, ئهیلول 2019
ئەپڵ وەشانەکانی iOS 13.1.2 و iPadOS 13.1.2 ـی بە چارەسەرکردنی چەند کێشەیەکەوە بۆ سەرجەم بەکارهێنەران بەردەستکرد

چەند خولەکێک لەمەوبەر، ئەپڵ وەشانەکانی iOS 13.1.2 و iPadOS 13.1.2 ـی بە چارەسەرکردنی چەند کێشەیەکەوە بۆ سەرجەم بەکارهێنەران بەردەستکرد.
وەشانی نوێی iOS 13.1.2 قەبارەی 76 مێگابایتە بۆ iPhone XS Max و بۆ ئایفۆنە کۆنەکانی دیکە قەبارەی کەمترە، قەبارەی iPadOS 13.1.2 نەزاندراوە. لە وەشانە نوێیەکاندا، ئەپڵ تیشکی خستۆتە سەر چارەسەرکردنی چەند کێشەیەک کە لە وەشانی پێشووتردا بوونیان هەبوون.

سەرجەم گۆڕانکاری و چارەسەرکراوەکان لە وەشانەکانی iOS 13.1.2 و iPadOS 13.1.2:
- چارەسەرکردنی نیشاندانی شریتی حاڵەت لە بەشی iCloud Backup کاتێک کە پڕۆسەکە تەواو دەبوو بەڵام هەر دەستی بە دەرکەوتن دەکرد.
- چارەسەرکردنی کامێرا کە لە لای هەندێک کەس کاری نەدەکرد.
- چارەسەرکردنی گڵۆپی فلاش (Flashlight) کە لە لای هەندێک کەس کاری نەدەکرد.
- چارەسەرکردنی کێشەیەک کە دەبووە هۆی لەدەستدانی پێوانەکردنی زانیارییەکانی ڕوونما.
- چارەسەرکردنی کێشەیەک کە دەبووە هۆی لەکارخستنی Shortcuts لە بڵندگۆی HomePod ـدا.
- چارەسەرکردنی Bluetooth کە خودکارانە لە هەندێک ئۆتۆمبێلدا ناکارا دەبوو.
چۆنیەتی نوێکردنەوەی وەشان لە iOS:
- کردنەوەی ئەپی Settings
- کردنەوەی بەشی General
- کردنەوەی بەشی Software Update
- کرتە کردن لە Download and install
تێبینی بۆ نوێکردنەوەی وەشان:
- پێویستە وزەی پاتری ئامێرەکەت لە 50% زیاتر بێت.
- پێویستت بە ئینتەرنێتی وایفای هەیە بۆ نوێکردنەوەی وەشان.
ماکوان بەرزان
نووسەر و بەڕێوەبەری نووسین لە کەی ئای تی ئێن. گەشەپێدەری iOS، هەواداری و خوێندکاری پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر.