10
ئەپ و نەرمەکاڵا 1, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

گووگڵ خزمەتگوزاری YouTube TV ـی بۆ ئامێر و تەلەفزیۆنەکانی Amazon Fire TV ـی بەردەستکرد

لە دوای ماوەیەکی زۆر، کۆمپانیای گووگڵ خزمەتگوزاری بە پارەی YouTube TV ـی بۆ ئامێر و تەلەفزیۆنەکانی Amazon Fire TV ـی کۆمپانیای ئەمەزۆنی بەردەستکرد.

لە بڵاوکراوەیەکدا، کۆمپانیای ئەمەزۆنی ئەمریکی بە فەرمی ڕایگەیاند کە ئێستا خزمەتگوزاری YouTube TV ـی گووگڵ بۆ ئامێر و تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی Amazon Fire TV و سەرجەم ئەو ئامێرانەی کە بە سیستەمی Fire TV کار دەکەن بەردەستە. نرخی بەژداریکردنی مانگانەی خزمەتگوزاری YouTube TV هەمان ئەو نرخە دەبێت کە گووگڵ لە مانگی 4 ـی ئەمساڵدا ڕایگەیاند، ئەویش 50$ بوو بۆ هەر مانگێک.

وا بڕیار بوو خزمەتگوزارییەکە زووتر بۆ ئامێرەکانی Amazon Fire TV بەردەست بکرایە، هۆکاری ئەم دوا کەوتنە بە هۆی چەند کێشەیەکی نێوان گووگڵ و ئەمەزۆنەوە بوو، گووگڵ ڕەتیدەکردەوە سەرجەم ئەپە پەخشکەرەکانی لە ئامێرەکانی Amazon Fire TV بەردەست بکات، هەروەها ئەمەزۆنیش ڕەتیدەکردەوە پشتگیری Chromecast بۆ ئەپی پەخشکەری Amazon Prime Video زیاد بکات. وا دیارە هەردوو کۆمپانیاکە لە کۆتایدا ڕێککەوتن.

خزمەتگوزاری YouTube TV خاوەن زیاتر لە 70 کەناڵی وەرزشی و هەواڵ و جۆراوجۆرە لە ئاستی ئەمریکادا. ئەمەزۆن دەڵێت خزمەتگوزارییەکە پشتگیری لەم ئامێرانە دەکات:

  • Fire TV Stick (نەوەی دووەم)
  • Fire TV Stick 4K
  • Fire TV Cube (نەوەی دووەم)
  • Fire TV Edition smart TVs
  • Fire TV Cube (نەوەی یەکەم)
  • Fire TV (نەوەی دووەم)
  • Fire TV (نەوەی سێیەم — Pendant Design)

ئەوەی جێگەی ئاماژەپێکردنە، خزمەتگوزارییەکە پشتگیری نەوەی یەکەمی ئامێرەکانی Fire TV Stick و Fire TV ناکات.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ