کۆمپیوتەر
2, تشرینی یەکەم 2019
لاپتۆپی Surface Laptop 3 بە فەرمی نمایشکرا

ئەمڕۆ، 2-10-2019، لە کۆنگرەی ساڵانەی مایکرۆسۆفت بۆ نمایشکردنی ڕەقەواڵەکان، نەوەیەکی نوێ لە لاپتۆپی Surface Laptop 3 نمایشکرا. لاپتۆپەکە بە قەبارەی 13 و 15 ئینج بەردەست دەبێت.
ئەم لاپتۆپە جۆرە 13 ئینجییەکەی بە نەوەی دەیەمی پڕۆسێسەرەکانی ئینتێڵ بەناوی Intel Ice Lake بەهێز کراوە و جۆری 15 ئینجییەکەی بە پڕۆسێسەری AMD Ryzen 7 بەهێزکراوە. خاوەن ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 512 گێگابایتە لە جۆری SSD. ڕوونماکەی لە جۆری IPS LCD ـییە و جگە لەوەی دەرچەی USB ئاسایی واتە USB-A، مایکڕۆسۆفت لە کۆتایدا دەرچەی جۆری USB Type-C بۆ ئەم ئامێرە زیادکردووە.

ئەم لاپتۆپەش هاوشێوەی سێرفس پڕۆ 7، دەتوانێت خێرا بارگاوی بکرێتەوە، کە بە کاتژمێرێک دەگاتە 80%.
هەردوو جۆرەکەی لە ئەمڕۆوە بە شێوەی داواکاری پێشوەختە بەردەستن و نرخیان لە نێوان 999$ تاوەکو و 1999$ دەبێت. هەردوو لاپتۆپەکە بە فەرمی لە ڕێکەوتی 22 ـی ئەم مانگەدا دەست دەکرێت بە فرۆشتنیان.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!