10
ئەندرۆید 3, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

لەمەودوا دەتوانرێت بە شێوەی بێوایەر مۆبایلەکانی سامسۆنگ پەیوەستی Android Auto بکرێن

لە هەنگاوێکی نوێدا، کۆمپانیای گووگڵ پشتگیرییەکی گرنگی مۆبایلەکانی سامسۆنگی بۆ سەکۆی Android Auto ـی نێو ئۆتۆمبێلەکان زیادکرد.

بە پێی پەڕەی پشتگیری گووگڵ بێت کە لە لایەن پێگەی Android Police ـەوە ئاشکرا کراوە، لەمەودوا دەتوانرێت خاوەن مۆبایلەکانی Galaxy S8 و S9 و S10 و دواین نەوەکانی زنجیرەی Note ـی کۆمپانیای سامسۆنگ بە شێوەی بێوایەر و بەبێ پێویست بوون بە هیچ وایەرێک مۆبایلەکانیان پەیوەستی سەکۆی Android Auto ـی نێو ئۆتۆمبێلەکان بکەن. ئەمەش لە دوای زیادکردنی پشتگیری بێوایەر لە لایەن گووگڵەوە بۆ ئەو ژمارە مۆبایلەی سامسۆنگ.

ئەگەر بتەوێت سوود لەم تایبەتمەندییە وەربگریت، پێویستە وەشانی گالەکسییەکەت Android 9.0 و نوێتر بێت و وەشانی Android Auto ـەکەت 4.7 و نوێتر بێت. وە لە دوای چەند هەنگاوێک، دەتوانیت چیدیکە گالەکسییەکەت لە ڕێگەی Wi-Fi ـی ئۆتۆمبێلەکەوە پەیوەستی Android Auto بکەیت.

یەکێک لەو کێشانەی کە خاوەن سەکۆیەکانی CarPlay و Android Auto هەیانە، ئەوەیە کە وزەی پاتری مۆبایلە زیرەکەکان بە هۆی پەیوەستبوونیان لە ڕێگەی Wi-Fi بە سەکۆیەکان بە ڕێژەیەکی زۆر دادەبەزێت. سەرئەنجام هەر پێویست بەوە دەکات وایەر دابین بکەیت و مۆبایلەکەتی پێ بارگاوی بکەیتەوە، مەگەر ئۆتۆمبێلەکە خاوەن بارگاویکەرەوەی بێوایەر بێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ