10
ئەپڵ 4, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

بیستۆکی نوێی AirPods ـی ئەپڵ دزەی پێکرا و پێشبینی دەکرێت ئەم مانگە نمایش بکرێت

دەنگۆکانی ڕاگەیاندنی AirPods ـی نوێی ئەپڵ بە تایبەتمەندی Noise Cancelling ـەوە نوێ نین، بەڵام بەهۆی بڵاوکردنەوەی وێنۆچکەیەک(ئایکۆن) لە لایەن ئەپڵەوە، کە پێشبینی دەکرێت ئێیەرپۆدسی نوێی ئەپڵ بێت کە ئێستا شێوە و دیزاینی دیارە، هەوادارانی ئێیەرپۆدسی ئەپڵ چاوەڕوانی نەوەیەکی نوێن لە بیستۆکەکە.

لە دزەپێکراوەکانی تردا هاتووە کە ئەم ئێیەرپۆدسە نوێیە لە وەشانی iOS 13.2 ـی تاقیکاری بەدیکراوە، و دۆخێکی نوێی گوێگرتنی دەبێت بە تایبەتمەندی Noise Cancelling یان بێ ئەم تایبەتمەندییە، کە ناوی Focus Mode ـە و پێدەچێت تایبەتمەندییەکی هاوشێوەی Noice Cancelling بێت، کە تایبەتمەندییەکی گرنگە لە بیستۆکەکان و ژاوەژاوی دەوروبەر لە کاتی گوێگرتن کپ دەکات.

  • دەکرێت ئێیەرپۆدی نوێ لە کۆنگرەیەکی تایبەتی ئەپڵ لە کۆتاییەکانی ئەم مانگە نمایش بکرێت.

لە ڕابردووشدا چەند وێنەیەکی دزەپێکراو بۆ ئێیەرپۆدی نوێی ئەپڵ لەسەر ماڵپەڕی SlashLeaks بڵاوکراونەتەوە کە وەک دیارە شێوەی لە وێنۆچکەکەی سەرەوە دەچێت:

noise canceling AirPods 3 prototype

alleged-airpods-3-prototype-surfaces      alleged-airpods-3-prototype-surfaces-867

هەندێک سەرچاوەی دیکەش باس لەوە دەکەن ئێیەرپۆدی نوێ تایبەتمەندی بەرزی دەبێت و لەوانە دەتوانیت بەرگەی ئاو بگرێت. چاوەڕێی ئێیەرپۆدسی نوێیت؟

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ