10
شاومی 6, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

نەوەی داهاتووی دەستبەندی زیرەکی شاومی Mi Band پشتگیری لە تایبەتمەندی NFC و زیاتر دەکات

چەند مانگێکی کەمە کۆمپانیای شاومی نەوەی چوارەمی لە دەستبەندی Mi Band بە ناوی Mi Band 4 ـەوە بەردەستکرد. دەستبەندەکە لە ناوخۆی چیندا پشتگیری لە تایبەتمەندی NFC دەکرد و خاوەن وەرگر (مایکرۆفۆن) بوو، بەڵام جۆری جیهانی دەستبەندە زیرەکەکە خاوەن هیچکام لە تایبەتمەندی NFC و وەرگر (مایکرۆفۆن) نەبوو.

بە پێی ڕاپۆرتێکی پێگەی GSMArena بێت، شاومی کار لەسەر زیادکردنی تایبەتمەندی NFC ـی تایبەت بە خوێندنەوەی کارت و ئامێرە تایبەتەکانی NFC دەکات لەگەڵ زیادکردنی وەرگر (مایکرۆفۆن) ـی ناوخۆیی بۆ گواستنەوەی دەنگ لە کاتی تەلەفۆن و کردارە جیاوازەکانی دیکەدا بۆ دەستبەندی زیرەکی نوێی Mi Band 5.

ڕوون نییە کە بە هەمان شێوە بە تەنها جۆرە ناوخۆییەکەی Mi Band 5 خاوەن هەردوو تایبەتمەندییەکە دەبێت یاخود جۆرە جیهانییەکەشی، بەڵام ڕاپۆرتەکە دەڵێت هیوا زۆرە کە جۆرە جیهانییەکەشی خاوەن هەردوو تایبەتمەندییەکە بێت، هەروەها دەستبەندەکە بە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی پێشکەوتووتر و خۆڕاگرتر دەبێت.

هیچ زانیارییەک لە ئێستادا سەبارەت بە نەوەی داهاتووی دەستبەندی زیرەکی Mi Band لەبەر دەستتدا نین، شاومیش هیچ وتەیەکی دەربارەی کاتی ڕاگەیاندنی نەداوە. بەڵام بە پێی ئەوە بێت کە Mi Band 3 لە مانگی 5 ـی ساڵی ڕابردوو و Mi Band 4 لە مانگی 6 ـی ئەمساڵدا بەردەست کران، پێ دەچێت بە هەمان شێوە لە ناوەڕاستەکانی ساڵی داهاتوو Mi Band 5 ببینین.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ