ئای ئۆ ئێس
6, تشرینی یهكهم 2019
چۆنیەتی سڕینەوە و جوڵاندنی شوێنی ئەپەکان لە iOS 13

زۆرینەی بەشەکانی وەشانی نوێی iOS 13 گەورەترین گۆڕانکارییان تێدا ئەنجام درا، سڕینەوە و جوڵاندنی شوێنی ئەپەکانیش بە هۆی نەهێشتنی تایبەتمەندی 3D Touch ـەوە گۆڕانکارییان بەسەردا هات.
لە وەشانی iOS 12 و کۆنتردا، دەبووایە بە هێواشی فشارت بکردایەتە سەر ئەپەکان بۆ سڕینەوە یاخود جوڵاندنی شوێنەکانیان، ئەویش بە هۆی دەرنەکەوتنی لیستی 3D Touch ـەوە. بەڵام لە iOS 13 دۆخەکە گۆڕاوە و بەو شێوەیە نەماوە. کەی ئای تی ئێن هەنگاو بە هەنگاو ئەم کردارانەتان لە iOS 13 فێر دەکات.
چۆنیەتی سڕینەوەی ئەپەکان لە iOS 13:
- فشار کردن لە ئەپی خوازراو تاوەکو لیستێک دەردەکەوێت.
- کرتە کردن لە دوگمەی Rearrange Apps.

- کرتە کردن لە وێنۆچکەی ❌ لە سووچی سەرەوەی وێنۆچکەی ئەپی خوازراو بە مەبەستی سڕینەوەی.
- کرتە کردن لە دوگمەی Done لە پاش تەواوبوونی پڕۆسەکە.

چۆنیەتی جوڵاندنی شوێنی ئەپەکان لە iOS 13:
- فشار کردن لە ئەپی خوازراو تاوەکو لیستێک دەردەکەوێت.
- کرتە کردن لە دوگمەی Rearrange Apps.

- پەنجە خستنە سەر ئەپی خوازراو و جوڵاندنی شوێنەکەی.

جوڵەی نوێ بۆ جوڵاندنی شوێنی ئەپەکان:
- هێشتنەوەی فشار لەسەر ئەپی خوازراو تاوەکو دەست بە جوڵە دەکات.

- ڕاستەوخۆ دەست بردنە سەرەوە لە دوای دەرکەوتنی لیستەکە.

ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.