10
ئای ئۆ ئێس 7, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

ئەپی Spotify بە پشتگیری لە Siri و ئامێرەکانی Apple TV و زیاترەوە بۆ iOS نوێکرایەوە

لە دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا پێگەی The Verge ڕایگەیاند کە بەمنزیکانە پشتگیری Siri بۆ ئەپی Spotify زیاد دەکرێت، ڕاست دەرچوو و ئەمڕۆ ئەپەکە بە پشتگیری لە Siri و زیاترەوە بۆ iOS نوێکرایەوە.

لە وەشانی نوێی 8.5.26 ـی ئەپی Spotify بۆ iOS کە ئەمڕۆ لە کۆگای App Store ـدا بەردەستکرا، پشتگیری یاریدەدەری دەنگی Siri بۆ ئەپەکە زیادکراوە، لەمەودوا دەتوانیت بە شێوەی دەنگ داوا لە Siri ـی ژیر بکەیت کە گۆرانییەکی خوازراوت بۆ کار پێبکات.

لە پاڵ زیادکردنی پشتگیری Siri، کۆمپانیای Spotify ئەپی فەرمی تۆڕەکەیانی بۆ ئامێرەکانی Apple TV بەردەستکرد. دەتوانیت لە Apple TV ـدا ئەپی Spotify دابگریت و بەردەوام بیت لە گوێگرتن لە گۆرانییەکان.

هەریەکە لە تایبەتمەندییە نوێیەکانی وەشانە نوێیەکەی ئەپەکە بریتین لە هەڵکردنی دۆخی Data Saver بە شێوەی خودکارانە لە دوای کاراکردنی دۆخی Low Data Mode لە iOS 13 و کۆنتڕۆڵکردنی ئەپەکە لە ڕێگەی Siri لە سەکۆی CarPlay ـدا، وە دەشتوانرێت میوزیکەکان لە ڕێگەی AirPlay ـەوە بۆ بڵدنگۆی HomePod کارا بکرێن.

هەروەها، وا دیارە ئەپەکە بۆ ئامێرەکانی iPad دیزاین کراوەتەوە و ئێستا بەکارهێنانی زۆر ئاسانتر بووە.

کرتە لە وێنۆچکەکەی خوارەوە بکە بۆ داگرتن/نوێکردنەوەی ئەپی Spotify بۆ iOS.

بۆچونی تۆ